پێنج هه‌زار ساڵ پێش ئێستا مرۆڤ چی خواردووه؟
لاشەیەکی مۆمیا کراو...
وێستگه نیوز ـ
گرووپێك له زانایانی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌كانی ئیتاڵیا (Eurac Research) توێژینه‌وه‌یه‌كیان له سه‌ر مۆمیای ئوتزی ئه‌نجامداوه كه ته‌مه‌نی پێنج هه‌زار و 300 ساڵه و به دوای ئه‌وه‌دا گه‌ڕاون، له‌و سه‌رده‌مه‌دا مرۆڤ چی خواردووه و به چی ژیاوه.
ئوتزی، مۆمیای پیاوێكه، كه له ده‌وروبه‌ری سێ هه‌زار و 400 ساڵ پێش له‌دایكبووندا، له به‌رزایی چیاكانی ئه‌له‌پ، له نێوان سنووری نه‌مسا و ئیتاڵیا ژیاوه و كه‌وتووه‌ته ژێر به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كه‌وه و به درێژایی ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه له ناو سهۆڵبه‌نداندا ماوه‌ته‌وه.
توێژینه‌وه‌ی ئه‌و زانایانه له گۆڤاری (Current Biology) بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا به وردی لێكۆڵینه‌وه له دوا جه‌می ژیانیدا رووه‌كی ناسراو به (سرخس)ی ژه‌هراوی و گۆشتی نوێی بزن یان گۆشتی وشككراوی بزن و گۆشتی ئاسك و دانه‌وێڵه‌ی خواردووه.
سایتی بی بی سی، له دكتۆر فرانك میكسنر، كه یه‌كێكه له به‌شداربوانی توێژینه‌وه‌كه گواستوویه‌تییه‌وه، كه ئه‌و كه‌سه بڕێكی زۆر له خۆراكی پڕ چه‌وری خواردووه. رێژه‌ی چه‌وری ئاژه‌ڵی له گه‌ده‌یدا گه‌یشتووه‌ته له سه‌دا 46.
زاناكان ده‌ڵێن، ئه‌و كه‌سه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راوشكاری كردووه، پێویستی زۆری به وزه هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی راو بكات و به‌و هۆیه‌وه بڕێكی زۆر گۆشتی خواردووه.
میكسنر، ده‌ڵێت: له گه‌ده‌ی ئه‌و كه‌سه‌دا بڕێكی زۆر له گۆشت و چه‌وری بزن هه‌بووه. زۆر ئه‌سته‌مه مه‌زنده بكرێت ئه‌و هه‌موو چه‌ورییه له‌و سه‌رده‌مه‌دا چۆن خوراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگیرێت كه ئه‌و كاته خوێ بۆ خواردن به‌كار نه‌هاتووه.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه، دواین جه‌می خواردنی ئه‌و مۆمیایه به‌ر له نیوكاتژێر تا دوو كاتژمێر له مردنی بووه.
زاناكان ده‌ڵێن: ئوتزی له ته‌مه‌نی ده‌وروبه‌ری 45 ساڵیدا به هۆی شه‌ڕكردنی له‌گه‌ڵ هۆزه‌كه‌یدا مردووه و مۆمیای ئوتزی ساڵی 1991 له ناو به‌سته‌ڵه‌كی چیاكانی ئه‌له‌ب دۆزراوه‌ته‌وه و به دێرینترین مۆمیا له جیهاندا ده‌ناسرێت.
هــ. ر
PM:11:42:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 8642
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت