سودی گۆی مه‌مك له پیاواندا چییه؟
وێستگه نیوزـ
له گرنگترین سوده‌كانی له خانماندا بۆ شیرپێدان و به‌خێوكردنی منداڵه، ئه‌ی بۆ پیاو چ سودێكی هه‌یه، تۆبڵێی كه‌ڵكیان هه‌بێت؟
لێره‌دا پێویسته رونكردنه‌وه‌ی زانایان به‌بیربهێنینه‌وه كه باس له چۆنێتی دروستبونی كۆرپه‌له ده‌كه‌ن، ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌و كاته‌ی كۆرپه‌له له سكی دایكی‌دا ده‌گاته ته‌مه‌نی 4 بۆ 5 هه‌فته، بۆریی شیرپێدانیان له مه‌مكدا بۆ دروست ده‌بێت، جا ئه‌و كۆرپه‌له‌یه كوڕ بێت یان كچ ئه‌و بۆرییه هه‌ر دروست ده‌بێت.
زانایان رونیانكردوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر كۆرپه‌له‌كه كچ بێت ئه‌وا بۆرییه‌كان گه‌وره ده‌بن و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بونی ته‌مه‌نی كچه‌كه و ده‌ركه‌وتنی مه‌مك له‌سه‌ر سنگی، بۆرییه‌كانیش گه‌شه ده‌كه‌ن ده‌چنه سه‌ر گۆی مه‌مك و به‌وجۆره‌ش گه‌وره‌ترین سود به خانمان ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌ویش به‌رهه‌مهێنانی شیری دایكه بۆ منداڵێكی ته‌ندروست.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر كۆرپه‌له‌كه كوڕ ده‌رچوو؟ به‌وته‌ی زانایان، ئه‌و دوو بۆرییه به‌هۆی دروستنه‌بونی مه‌مكه‌وه له نێرینه‌دا به‌هیچ جۆرێك گه‌شه ناكه‌ن ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه تا سه‌ر گۆی مه‌مكی نێرینه‌كه دێن و وه‌ك دوو گۆی بێ سود و بێ كه‌ڵك ده‌مێننه‌وه، هه‌ندێك له‌زانایان بۆچونێكی دیكه‌یان هه‌یه و ده‌ڵێن ئه‌م گۆیانه‌ی سه‌ر مه‌مكی نێرینه سودێكی هه‌یه، وه‌ك ئه‌وان وتویانه هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆی ده‌ركه‌وتووه ئه‌و گۆیانه‌ی سه‌ر مه‌مكی پیاو سودی سێكسییان هه‌یه و هاوكارن بۆئه‌وه‌ی نێرینه بگاته حه‌زی سێكسی.
له ورده‌كاریی چۆنێتی دروستبونی كۆرپه‌له‌دا زانایان وا شرۆڤه‌یان كردوه كه له هه‌فته‌كانی سه‌ره‌تای دووگیانی‌دا، جینه‌كانی تایبه‌ت به گه‌شه‌ی له‌ش به‌پێی ره‌گه‌زی كۆرپه‌له ده‌ست به گه‌شه‌كردن ده‌كه‌ن، واته ئه‌گه‌ر كۆرپه‌له‌كه كچ بێت ئه‌وا جینه‌كانیش به‌جۆرێك گه‌شه ده‌كه‌ن كه مه‌مك و كۆئه‌ندامی زاوزێ بۆ كچه‌كه دروست بكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆرپه‌له‌كه كوڕ بێت، ئه‌وا دوای دوو مانگ هۆڕمۆنی تستۆستیرۆنی نێرینه به‌جۆرێك گه‌شه ده‌كات كه گه‌شه‌ی مه‌مك له كوڕه‌كه‌دا رابگرێت و پاشان به‌جۆرێك كار له‌سه‌ر پێكهاته‌ی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی نێرینه‌كه ده‌كات له مێیینه جیاواز بێت، داواجاریش بۆ مێیینه‌كه بۆریی شیر و مه‌مك و گۆی مه‌مك دروست ده‌بێت و بۆ نێرینه‌كه‌ش له شوێنی خۆیدا گه‌شه‌ی بۆرییه‌كه ده‌وه‌ستێت و كه‌ڵكێكی ئه‌وتۆی نابێت.
PM:10:37:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 48096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت