پێكدادان له نێوان سوپای توركیاو گهریلاكانی پهكهكه روویدا
چەند گەریلایەکی پەکەکە
وێستگه نیوز ـ
شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە سنوری برادۆست روویداوە و تا ئێستا زیانی هەردوولا نەزانراوە.
بهپێی زانیارییهكان، کاتژمێرێک پێش ئێستا پێکدادان و شەڕ لە نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە گەرووی کەورەتێ لە نزیک گوندی لێکان روویداوە و تا ئێستاش بەردەوامە، له ئهنجامبی ئهو پێكدادان و شهڕهدا ترس و دڵەڕاوکێ لە نێوان هاوڵاتیاندا دروستبووە و تا ئێستاش زیانەکانی نەزانراون.
هەر لەوبارەیەوە ئێوارەی ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە درێژەی چالاکییەکانیاندا لە هەفتەی رابردوودا تا ئەمڕۆ توانیویانە لە جولەمێرگ، وان، شڕناخ، سێرت،قەرس، بەدلیس، ئامەد 16 سەربازی سوپای تورکیا بکوژن.
ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند هەفتەی رابردوودا فڕۆکەکانی تورکیا چەندین جار بۆردومانی سنورەکانی ئامێدی و برادۆستیان لە هەرێمی کوردستان کردووە و بەوهۆیەشەوە زیانێکی زۆر بە دانیشتووانی ناوچەکە گەیشتوو.
هــ. ر
PM:08:57:15/07/2018
ئهم بابهته 2424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت