هاوڵاتییەك به تهزووی كارهبا گیانی لەدەستدا
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یهكشهممه 15ی تەمموزی 2018، لە بازاڕی ئۆرزدی لە شاری سلێمانی بەهۆی تەزووی كارەباوە هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا.
پۆلیسی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا ئهوهشی وتووه، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمی بەڵگەو تاوان دەركەوت كە هاوڵاتییەكە لەكاتی ئیشپێكردنی ماتۆڕی ئاو، بەهۆی بەركەوتنی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستداوە.
راشیگهیاندووه، هاوڵاتییەكە ناوی (ن، ح، ح) لەدایكبووی 1956ه، لە ئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.
هــ. ر
PM:07:46:15/07/2018
ئهم بابهته 14278
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت