نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان: له‌مساڵدا هه‌زار و 700 كه‌س له ئه‌فغانستان كوژراون
چەکدارێکی ئەفغانی
وێستگه نیوزـ
بەهۆی ناکۆکییەکانی ئەفغانستان ته‌نها له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا نزیکەی هه‌زار و 700 هاوڵاتیی مه‌ده‌نی کوژراون، بەراورد لەگەڵ 10 ساڵی رابوردودا ئەمە بەرزترین ئاستە.
ئه‌مڕۆ یەکشەممە 15ی ته‌مموزی 2018، رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتێكی له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌فغانستان و كه‌وتنه‌وه‌ی زیانە گیانییەکان له‌و وڵاته بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه حگه‌له ژمار ئه‌و كوژراوانه، نزیکەی 3 هەزارو 500 دیكه لە هەمان ماوه‌دا بریندار بوون.
ده‌شڵێت: بەڵام ژمارەی بریندارەکان بەراورد به هەمان ماوه‌ی ساڵی رابردوو 3% کەمتر بوه‌تەوە.
به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوێكی جیهانیش دەڵێت "داوا لە لایەنەکان دەکەین کە هەمو دەرفەتێک بقۆزنەوە بۆ دۆزینەوەی رێگه‌چاره‌یه‌كی ئاشتیانە، ئەمە باشترین ڕێگەیە بۆ پاراستنی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان."
چه‌ند رێكخراوێكی چه‌كداری وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی تالیبان و رێكخراوی قاعیده و به‌مدواییه‌ش داعش، ئه‌فغانستانیان كردوه‌ته مۆڵگه‌ی خۆیان له گورزه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانانیش دژی ئه‌و گروپانه چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیارییشیان یان كوژراون یان ده‌ستگیركراون.
PM:05:49:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 1408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت