ده‌بێته بچوكترین كچە ملیاردێری جیهان
وێستگه نیوزـ
گۆڤاری فۆربس، وێنه‌ی كایلی جینه‌ر، خوشكی كیم كارداشیان-ی له‌سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی دانا و پێشبینیی كرددوه ببێته ده‌وڵه‌مه‌ندترین خانمی ئه‌مریكا و بچوكترین ملیاردێری جیهان.
گۆڤاری فۆربس ئاشكرایكردوه كه كایلی جینه‌ر-ی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، ماركه‌یه‌كی بازرگانیی تایبه‌ت به كه‌لوپه‌لی جوانكاریی له ساڵی 2016 دامه‌زراندوه و له‌وكاته‌وه تائێستا 900 ملیۆن دۆلار قازانجی كردوه.
گۆڤاره‌كه پێشبینیی كردوه به‌منزیكانه كایلی جینه‌ر، ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فزیۆنیی ئه‌مریكا پێش مارك زوكه‌ربێرگ، دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بكه‌وێت و ببێته بچوكترین ملیاردێری جیهان، چونكه زوكه‌ربێرگ له ته‌مه‌نی 23 ساڵیدا بووه خاوه‌نی یه‌كه‌م ملیار دۆلار، به‌ڵام وادیاره كایلی پێش ئه‌و ته‌مه‌نه چنگی له یه‌كه‌م ملیار دۆلار ده‌گیرێت.
كایلی له 10ی ئابی 1997 له ئه‌مریكا له‌دایكبوه و هاوشێوەی کیم کارداشیان-ی خوشکی، بووەتە خانمە ئەستێرەیەکی بەناوبانگی تەلەفزیۆنیی ئەمریکا، ئەم خانمە له كۆتایی ساڵی 2016 یه‌كه‌م كۆگای بازرگانیی مۆدێرنی بۆ فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی جوانكاری له ناوه‌ندی بازرگانیی"Westfield Topanga" له ولایه‌تی كالیفۆرنیا كرده‌وه.
PM:05:30:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 19598
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت