موسه‌ننا...خۆپیشانده‌ران باره‌گای حزبه سیاسییه‌كانیان سوتاند
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی پارێزگای موسەنا
وێستگه نیوزـ
له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق، خۆپیشانده‌رانی پارێزگای موسه‌نا، باره‌گای ژماره‌یه‌ك حزبی سیاسیان سوتاند و رێگه‌شیان نه‌دا ئۆتۆمبیله‌كانی ئاگركوژێنه‌وه، بگه‌نه‌سه‌ر روادوه‌كه.
سایتی روسیا توده‌ی له‌زاری چه‌ند شایه‌تحاڵیك بڵاویكردوه‌ته‌وه كه خۆپیشانده‌ران ئاگریان له باره‌گای چه‌ند حزبێی سیاسی به‌رداوه، له‌وانه: باره‌گای رێكخراوی به‌در به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری و باره‌گی حزب-ی ده‌عوه‌ی سه‌ربه نوری مالیكی و حزبی فه‌زیله به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د یه‌عقوبی، پیاوی ئایینی ئه‌و شاره.
شایه‌تحاڵه‌كان رێگریشان كردوه له‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كانی ئاگركوژێنه‌وه بگه‌نه شوێنی روداوه‌كه و ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، به‌ڵێنیشیان داوه كه باره‌گای حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی دیكه‌ش به هه‌مان ده‌رد به‌رن.
هه‌ر له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی پارێزگای موسه‌ننا، هاوڵاتیانی ناڕازی ویستویانه بچنه‌ناو دیوانی پارێزگا و داگیری بكه‌ن، له‌كاتی هه‌وڵدانیش بۆ چونه‌سه‌ر باره‌گای ره‌وتی حیكمه، به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌ممار حه‌كیم، چه‌ند خۆپیشانده‌رێك كوژران.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق خۆپیشاندانی توند به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ و هاوڵاتیان داوای باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و دابینكردنی ئاو و كاره‌با و نه‌هێشتنی بێكاری و بنبڕ:ردنی گه‌نده‌ڵی له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆش هێزه‌كانی پۆلیس نه‌یانهێشت خۆپیشانده‌ران بچنه‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره و رۆژی شه‌ممه‌ش هه‌مان رێگرییان بۆ هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا كرد.
PM:03:39:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 1812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت