ئه‌ردۆغان ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی توركیا به فه‌رمانێك ئه‌نجومه‌نی شورای باڵای سه‌ربازیی توركیای رێكخسته‌وه و زاواكه‌ی كرد ئه‌ندامی ئهنجومهمهنهكه.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا بڕیارنامه‌ی ژماره حه‌وتی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیای راگه‌یاند و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوكرایه‌وه.
به‌پێی بڕیارنامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپا به وه‌زاره‌تی به‌رگریی ده‌به‌سترێته‌وه.
ئه‌ردۆغان، فوئاد ئۆكتای جێگری سه‌رۆك كۆمار، برات ئهلبیرك وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی كه زاوایه‌تی و زیا سالجوك وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی كرده ئه‌ندامی شورای باڵای سه‌ربازیی.
به‌پێی بڕیارنامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئافات و دۆخی له‌ناكاو له وه‌زاره‌تی ناوخۆ داده‌مه‌زرێت.
هاوكات ئاژانسی هه‌ماهه‌نگی توركی TİKA و سه‌رۆكایه‌تی توركه‌كانی ده‌ره‌وه و كۆمه‌ڵگه نزیكه‌كان، به وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتوگوزاره‌وه، ده‌به‌سترێنه‌وه.
به‌پێی بڕیارنامه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی وه‌قفه‌كان ده‌خرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتوگوزار و پرۆفیسۆر دكتۆر نوری ئایدن كرا به سه‌رۆكی زانكۆی ئیستانبوڵ.
هه‌ر به‌پێی بڕیارنامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، پرۆفیسۆر دكتۆر ئێرۆڵ ئۆزڤار له پۆستی سه‌رۆكی زانكۆی ماڕماڕا دامه‌زرێندرا.
AM:11:45:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت