له كاتی راگرتنیدا چۆن فه‌یسبوك و ئینستاگرام له مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا ده‌كه‌یته‌وه؟؟؟
وێستگه نیوز -
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به بڕیاری حكومه‌تی عیراق تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان راگیراون، به‌ڵام بهكارهێنەرانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بیریان له‌و حاڵه‌ته كردووه‌ته‌وه و ئهپڵیكهیشنێكیان بۆ كردنه‌وه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كاتی راگرتنیدا دروستكردووه.
له ئێستادا به بڕیاری حكومه‌تی عیراق تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له عیراق راگیراون و ناكرێنه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه چه‌ند رۆژێكه شاره‌كانی عیراقی گرتوه‌ته‌وه و خۆپیشانده‌ران داوای دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با ده‌كه‌ن.
وه‌ك سایتی وێستگه نیوز چه‌ند رێگه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران به ئاسانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك، ئینستاگرام، تویته‌ر له‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆی عیراقدا له‌سه‌ر مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانیان بكه‌نه‌وه.
بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له كۆمپیوته‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكه‌نه‌وه ده‌توانن ئه‌م رێگایه به‌كار بهێنن:
1- براوسه‌ری گۆگڵ كرۆم بكه‌ره‌وه.
2- له ئه‌درێس باری كرۆم ئه‌م دێڕه بنووسه:
https://chrome.google.com/webstore
3- له شوێنی گه‌ڕان (search) بنوسه free vpn hola و ئەمەش لینکی فی ڤپن هۆلایە:
https://chrome.google.com/webstore/search/free%20vpn%20hpla
4- دوای ئه‌وه كلیك له ADD TO CHROME ده‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر Unlimted free vpn –hola.
5- پاشان وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه IPی وڵاته‌كه‌ت ده‌گۆڕیت به IPی وڵاتێكی تر، ئیتر ده‌توانیت تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كار بهێنیت.
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌شی ده‌یانه‌وێت له مۆبایله‌كانیانه‌وه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكه‌نه‌وه ده‌توانن ئه‌م رێگایه به‌كار بهێنن:
1- به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن (IOS)، APP store بكه‌نه‌وه و به‌كارهێنه‌رانی سیستمی ئه‌ندرۆید play storeبكه‌نه‌وه.
2- ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه داونلۆد بكه‌ن VPN360.
3- دواتر ئه‌پڵیكه‌یشنی VPN360 ئه‌كتیڤ بكه‌ن و راسته‌وخۆ ده‌توانن تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كاربهێنن.
AM:10:48:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 11088
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت