خۆپیشاندان له به‌سره و نه‌جه‌ف ده‌ستی پێكرده‌وه
وێستگه نیوز –
جارێكی تر خۆپیشاندان له شاره‌كانی به‌سره و نه‌جه‌ف ده‌ستی پێكرده‌وه و خۆپیشانده‌ران سوورن له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان كه خۆی له دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌بینێته‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2018/7/15 خۆپیشانده‌رانی به‌سره و نه‌جه‌ف ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی زنیارییه‌كان خۆپیشانده‌ران له شاری به‌سره هه‌وڵ ده‌ده‌ن بچنه ناو بینای پارێزگای شاره‌كه‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش رێگرییان لێده‌كه‌ن.
له شاری نه‌جه‌فیش خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان كرده‌وه به خۆپیشاندان و داوا له به‌رپرسانی شاره‌كه ده‌كه‌ن گوێ له داواكارییه‌كانیان بگرن.
رۆژی 8ی ته‌مموزی 2018، خۆپێشاندان لە شاری بەسڕە دژی نەبوونی كارەبا و ئاوی پاك دەستی پێ كرد، پاش ئەوەی پۆلیس و هێزە ئه‌منییەكان تەقەیان لە خۆپێشاندەران كرد، بەوهۆیەوە سێ كەس بریندار بوون و دواتر یەكێك لە بریندارەكان گیانی لە دەست دا، بۆ رۆژی دواتر خۆپێشاندان سەرجەم ناوچەكانی بەسڕەی گرتەوە و بەردەوامی هەبوو.
لە رۆژی پێنجشەممه‌ی رابردوو خۆپێشاندەران چوونە سەر كێڵگەی نەوتی قوڕنە دوو و ئاگریان لە فەرمانگەی بەڕێوەبردنی كێڵگەكە بەردا، بە هەلیكۆپتەر فەرمانبەره بیانییەكانی ناو كێڵگەكە گوازرانەوە، رۆژی هەینیش خۆپێشاندانەكان زۆربەی شارەكانی باشووری عیراقی گرتەوە و فڕۆكەخانەی نەجەف داخرا و بارەگای نۆ حزب سووتێنران و 40 شەقامی سەرەكی هاتوچۆیان لێ وەستا و 63 كورژاو و برینداریشی لێ كەوتەوە.
دوێنێ شه‌ممه‌ش خۆپیشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق ده‌ستی پێكرده‌وه و حكومه‌تی عیراقیش حه‌وت بڕیاری بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی به‌سره ده‌ركرد.
AM:10:39:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت