دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ و ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته مووچه وه‌رده‌گرن.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، كه پێشتر بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی ته‌مموزی 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی پلاندانان، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، ده‌زگای مین دابه‌شده‌كرێت.
بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه 16ی ته‌مموزی 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه دابه‌شده‌كرێت و به‌مه‌ش كۆتایی دێت به دابه‌شكردنی خشته‌ی یه‌كه‌می مووچه‌ی مانگی نیسان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و خانه‌نیشنانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان، مووچه‌ی مانگی نیسانیان وه‌رنه‌گرتووه و چاوه‌ڕوانی ناردنی ئه‌و 317 ملیار دیناره ده‌كرێت كه به‌غدا بۆ مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی ده‌كات.
AM:08:27:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 37990
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت