له حلله خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد
وێستگه نیوز –
له شاری حللـه‌ی ناوه‌ڕاستی عیراق له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی و هه‌لی كار هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له شاری حللـه‌ی پارێزگای بابل به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی و كه‌می هه‌لی دامه‌زراندن له فه‌رمانگه حكومییه‌كان خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد.
خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان كرد به سووتاندنی تایه له شه‌قامه گشتییه‌كانی شاره‌كه‌دا و هێزه ئه‌منییه‌كانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكه‌ن.
دوێنێ هه‌ینی له ژماره‌یه‌ك پارێزگای عیراق له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و هه‌لی كار، هاوڵاتیان ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجی باڵای شیعه‌كانیش له وتاری هه‌ینیدا پشتیوانی بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕی.
PM:01:50:14/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 6182
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت