پۆلیس: گه‌نجێك به‌سه‌ختی به‌چه‌قۆ برینداركرا
وێستگه نیوز –
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان گه‌نجێك به‌سه‌ختی به‌چه‌قۆ له‌لایه‌ن گه‌نجێكی تره‌وه بریندار كرا، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی سلێمانی كرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه "شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی سه‌دماڵه‌كه‌ی قه‌زای كه‌لار گه‌نجێك به‌چه‌قۆ هێرش ده‌كاته‌سه‌ر گه‌نجێكی دیكه‌و چه‌ن چه‌قۆیه‌ك له‌سه‌ر سینگی ده‌دات و پاشان هه‌ڵدێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دوای گه‌یاندنی برینداره‌كه به به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار و چاره‌سه‌ری خێرا به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا".
رائید عه‌لی جه‌مال قدووری ده‌ڵێت: "دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ تۆمه‌تبار ده‌ركردووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ئه‌مه به‌دووه‌م حاڵه‌ت دێت كه‌به‌هۆی شه‌ڕه‌چه‌قۆوه دوو كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بكرێن".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه "هه‌ردوێنێ له‌ناحیه‌ی رزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار گه‌نجێك چه‌قۆ له‌هاوڕێیه‌كی ده‌دا و به‌سه‌ختی برینداری ده‌كات ئه‌و گه‌نجه‌ش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراوه و به‌بڕیاری دادوه‌ر تۆمه‌تباره‌كه‌ش له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی رزگاریه‌وه ده‌ستگیركراوه".
PM:01:23:14/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 14246
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت