نهێنی سه‌یر دەربارەی گروپەکەی ئۆکتار
وێستگه نیوز –
رۆژنامه‌یه‌كی توركی رایگه‌یاند كه ئه‌ندامێكی پێشووی گروپی "بانگخوازه‌كه‌ی ناوكچان" زانیاری و نهێنی مه‌ترسیداری ده‌رباره‌ی كاره‌كانی گروپه‌كه ئاشكرا كردووه كه چوارشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رۆكه‌كه‌ی له ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستگیركرا.
سه‌رله‌به‌یانیی چوارشه‌ممه 11ی ته‌مموزی 2018، له پێنج پارێزگای توركیا، ئۆپه‌راسیۆن به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی 235 كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له رێكخراوی عه‌دنان ئۆكتار، ئه‌نجامدرا و تیایدا ئۆكتار، كه‌سایه‌تی ناسراوی توركیا، كه خۆی به بانگخوازێكی ئایینی ده‌زانێت له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستگیركرا.
به‌درێژایی ساڵانی رابردوو ئۆكتار كه حه‌ز ده‌كات به "هارون یه‌حیا" ناوی ببرێت خۆی وه‌ك بانگخواز ده‌رده‌خست و له‌نێو كچانی گه‌نجدا كه جلوبه‌رگی كورت و نیمچه‌رووتیان له‌به‌رده‌كرد، به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆمی پێشكه‌ش ده‌كرد.
رۆژنامه‌ی " hurriyetdailynews"ی توركی له زاری كچێكی گه‌نجه‌وه به‌ناوی سیلان ئۆزگول كه پێشتر لایه‌نگری گروپه‌كه‌ی ئۆكتار بووه، بڵاویكرده‌وه كه "بانگخوازه‌كه‌ی ناوكچان" به‌كرده‌وه له تاوانی مه‌ترسیدار تێوه‌گراوه و ئه‌و 30 تاوانه‌ی رووبه‌ڕووی ناوبراو و 235 لایه‌نگری كراونه‌ته‌وه، بێ به‌ڵگه نین.
سیلان ئۆزگول ده‌ڵێت: "ژماره‌یه‌ك منداڵ كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان حه‌وت بۆ 17 ساڵ بووه له گروپه‌كه‌ی ئۆكتاردا ده‌ستدرێژی سێكسییان كراوه‌ته‌سه‌ر".
وتیشی: "ژماره‌یه‌ك كچیش هه‌مان پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام دراوه و ده‌ستدرێژی سێكسییان كراوه‌ته‌سه‌ر".
ئه‌و كچه باسی له‌وه‌شكرد كه به‌شێك له‌و كچه گه‌نجانه‌ی یاوه‌ری ئۆكتاریان ده‌كرد له كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه بۆ شوێنه گشتییه‌كان به‌بێ مۆڵه‌ت ده‌مانچه‌یان هه‌ڵده‌گرت.
ئۆزگول باسی له‌وه كرد كه كاتێك هه‌ڵسووكه‌وته دوور له‌ڕه‌وشته‌كانی گروپه‌كه‌ی بۆ ئاشكرا بووه، وازیهێناوه و دوركه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به هۆكاری په‌یوه‌ندیكردنی به گروپه‌كه له 2006دا ئه‌و كچه رایگه‌یاند كه خوازیاربووه زیاتر له دین تێبگات، به‌ڵام له ناو گروپه‌كه‌دا بارودۆخه‌كه زۆر پێچه‌وانه بووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌چاوی خۆی چه‌ندین تاوان و پیلانگێڕی گروپه‌كه‌ی له دژی ده‌وڵه‌تی توركیا بینیوه، دواتر بڕیاری داوه له "بانگخوازه‌كه‌ی ناوكچان" دووربكه‌وێته‌وه.
پێشتر و له شوباتی رابردوودا ده‌زگای چاودێری ته‌له‌فزیۆنه‌كانی توركیا به‌رنامه‌یه‌كیان راگرت كه له‌لایه‌ن ئۆكتاره‌وه پێشكه‌ش ده‌كرا و تیایدا ناوبراو له‌گه‌ڵ سه‌ماكردندا باسی له پرسی ئاینی ده‌كرد.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی ئۆكتار و ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌ی كراون بریتین له: دامه‌زراندنی رێكخراو له پێناو ئه‌نجامدانی تاواندا، ده‌ستدرێژیی سێكسیی بۆ سه‌ر منداڵان، په‌لاماردانی سێكسیی، په‌یوه‌ندیی سێكسیی له‌گه‌ڵ نه‌وجه‌واناندا، رفاندن یان ده‌ستبه‌سه‌ركردنی منداڵان، گێچه‌ڵی سێكسی، زه‌وتكردنی ئازادی تاكه‌كان، سیخوڕیی سیاسیی و سه‌ربازیی، فێڵكردن له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی بیروباوه‌ڕی ئایینی، سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی تاوانه‌كان، پێشێلكردنی نهێنی ژیانی تایبه‌ت، ساخته‌كاریی له دۆكیومێنتی فه‌رمییدا، پێشێلكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌ڕه‌شه، زۆرلێكردن، تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن، ساركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له خزمه‌تی سه‌ربازیی، سووكایه‌تیكردن، هه‌ڵبه‌ستنی تاوان، شایه‌تی درۆ، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی به پلان، پێشێلكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچێتیی، پێشێلكردنی یاسای باج، به‌رتیل، رێگرییكردن له مافی په‌روه‌رده و فێركردن، ئازاردان، تۆماركردنی زانیاریی تاكه كه‌سیی، رێگرییكردن له به‌كارهێنانی مافه سیاسییه‌كان، پێشێلكردنی یاسای پارێزگارییكردن له خێزان و رێگرییكردن له توندوتیژیی دژی ژنان.
عه‌دنان ئۆكتار كه به "هارون یه‌حیا"یش ناسراوه و بانگه‌شه‌ی بانگخوازی ئایینی به‌شێوازێكی جیاواز ده‌كرد، له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی توركیاوه بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرا.
پێشتر چه‌ندین وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی عه‌دنان ئۆكتار بڵاوكراوه‌ته‌وه كه خۆی به پیاوی ئایینی ناساندوه و ستایلێكی جیاوازی بۆ بانگخوازی به‌كارده‌هێنا، ئۆكتار جیاواز له‌و شێوازانه‌ی تا ئێستا بینراون، چه‌ند خانمێكی شۆخوشه‌نگی له ده‌وری خۆی كۆكردوه‌ته‌وه و باسی بنه‌ماكانی ئایینی ئیسلامی بۆ ده‌كردن.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی عه‌دنان ئۆكتار بووه مایه‌ی مشت‌ومڕ له توركیا، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره داوا له موسڵمانان بكه‌ن گوێ بۆ وانه‌كانی نه‌گرن.
عه‌دنان ئۆكتار، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی گروپێكی ئیسلامی بوو به ناوی جه‌ماعه‌ی توركی، ئه‌م گروپه هه‌وڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی رۆژ ده‌دات سه‌باره‌ت به ئایینی ئیسلام و، گرنگییه‌كی زۆر ده‌دات به به‌رانگه‌ربوونه‌وه‌ی ئاتێیزم و داروینیزم و سایۆنیزم.
یه‌كێك له‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی ئه‌م گروپه‌ی له‌وانه‌ی دیكه جیاده‌كرده‌وه، بۆچونه‌كانی عه‌دنان ئۆكتار بون سه‌باره‌ت به شێوه‌ی ژیان و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ژن. ئۆكتار پێیوایه پێویسته ژن له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا كارابن و له گروپه‌كه‌ی خۆیدا پێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كییان ده‌داتێ.
ئۆكتار جیاوازیی له نێوان ژنانی داپۆشراو و دانه‌پۆشراو نه‌ده‌كرد و راشكاوانه‌ش ده‌یوت كه پێی خۆشه له‌گه‌ڵ ژنی شۆخ و شه‌نگ دابنیشێت.
خوێندكاره شۆخ و شه‌نگه‌كانی ئۆكتار رای گشتی ئه‌و وڵاته‌یان به خۆوه سه‌رقاڵكردبوو و رۆژانه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بینران.
عه‌دنان ئۆكتار، شانبه‌شانی باسكردنی بنه‌ماكانی ئایین و ئاماژه‌دان به قورئان و سوننه‌ت له‌هه‌مان كاتدا گۆرانی ده‌وت و سه‌ماشی ده‌كرد، خۆشی له پرسه سیاسییه‌كانی وڵاته‌كه‌شی هه‌ڵقورتاندوه و رای خۆشی سه‌باره‌ت به پرسه گرنگه‌كان ده‌وت.
PM:12:09:14/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 92600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت