به‌ڤیدیۆ... ساتی ده‌ستگیركردنی نه‌واز شه‌ریف و كچه‌كه‌ی
وێستگه نیوز –
دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ پاكستان، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو و وڵاته و كچه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد بۆ ئه‌وه‌ی سزاكانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێت.
شه‌وی رابردوو هه‌ینی نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی پاكستان و مریه‌می كچی گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان و دوای نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كران.
رۆژنامه‌نووسێكی ئاژانسی رۆیته‌رز كه له‌سه‌ر فڕۆكه‌كه بوو، وتی: "دوای نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه له شاری لاهوری ناوڕاستی پاكستان له سه‌عات 8:45 ده‌قیقه به كاتی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته، هێزه ئه‌منییه‌كان به جلی ره‌سمییه‌وه نه‌واز شه‌ریف و كچه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد".
وته‌بێژی حزبی رابیته‌ی ئیسلامی پاكستانی- باڵی نه‌واز شه‌ریف، هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو و كچه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی پاكستان له‌لایه‌ن دادگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی وڵاته‌كه‌یه‌وه بڕیاری 10 ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌ركرا.
له دوای دورخستنه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان له مانگی ته‌مموزی ساڵی رابردوو، ئه‌م بڕیاره به یه‌كه‌م بڕیار داده‌نرێت كه دژ به نه‌واز شه‌ریف، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی پاكستان ده‌ركرابێت.
دادگای پاكستان بڕیاریشیداوه به حه‌وت ساڵ زیندانیكردن بۆ مه‌ریه‌می كچی نه‌واز شه‌ریف، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گه‌نده‌ڵی له به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌ناما، هاوكات بڕیاری یه‌ك ساڵ زیندانیكردنیشی بۆ محه‌مه‌د سه‌فه‌دار، هاوسه‌ری مریه‌م ده‌ركردووه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ناڕاستی داوه‌ته لێكۆڵه‌ره‌كان.
بڕیاری دادگا به‌بێ ئاماده‌بوونی نه‌واز شه‌ریف، چونكه ناوبراو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا بوو كه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی چووبووه له‌نده‌ن-ی پایته‌ختی به‌ریتانیایه.
AM:09:33:14/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 14866
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت