ئه‌رجه‌نتین داوای راده‌ستكردنی به‌رپرسێكی باڵای ئێران ده‌كات
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی و سەرۆکی روسیا
وێستگه نیوز -
ئه‌رجه‌نتین داوای له‌هه‌ردوو وڵاتی روسیا و چین كرد راوێژكارێكی عه‌لی خامه‌نه‌یی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی راده‌ست بكه‌ن تاوه‌كو له‌سه‌ر هێرشێكی ساڵی 1994 دادگایی بكات.
پاش نیوه‌ڕۆی پـێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رجه‌نتین رایگه‌یاند كه داوایان له هه‌ردوو وڵاتی روسیا و چین كردووه عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی راوێژكاری عه‌لی خامه‌نه‌یی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی راده‌ست بكه‌ن تاوه‌كو له‌سه‌ر هێرشێكی تیرۆرستی كه له ساڵی 1994 له وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجام درابوو دادگایی بكات.
ده‌زگای دادوه‌ری ئه‌رجه‌نتین، ویلایه‌تی و ژماره‌یه‌ك ئێرانی دیكه به‌و هێرشه تاوانبارده‌كات كه له ساڵی 1994 كرایه سه‌ر ناوه‌ندێـكی جووله‌كه‌كان له بۆینس ئایرسی پایته‌خت و به‌هۆیه‌وه 85 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 300ی دیكه برینداربوون.
داواكه‌ی وڵاتی چین له‌سه‌ر عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه له كاتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌دا له 1994 ناوبراو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بوو.
له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌رمانێكی ده‌سـتگیركردن كه له لایه‌ن دادوه‌ر ڕۆدۆلفۆ كانیكۆبا كۆرریالس ده‌رچووه، كه به‌رپـرسه له لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌م كه‌یسه، ئه‌رجه‌نتین داوای راده‌ستكردنی ویلایه‌تی كردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رجه‌نتین ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌رپرسانی روسیاین كه له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی راده‌ستكردن كه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا مۆركراوه.
له ساڵی 2011ش ئه‌حمه‌د وه‌حیدی كه له‌و سه‌رده‌مه وه‌زیری به‌رگری ئێران بوو، به سه‌ردانێك له پـۆلیڤیا بوو و ئه‌رجه‌نتین داوای راده‌سـتكردنی كرد، به‌ڵام پـۆلیڤیا ته‌نیا ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی كورتكرده‌وه و راده‌ستی نه‌كرد، ئه‌مه‌ش بووه جێی ناڕه‌زایی ئه‌رجه‌نتین و له به‌رامبه‌ردا پـۆلیڤیا داوای لێبوردنی كرد.
AM:09:10:14/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 1530
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت