ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی ئەم هه‌فته‌یە مووچه وه‌رده‌گرن
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ و ئەم هه‌فته‌یەش ئه‌م شوێنانه مووچه وه‌رده‌گرن.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، كه پێشتر بڵاوكرایه‌وه، رۆژی یه‌كشه‌ممه 15ی ته‌مموزی 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاكی، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، دەزگای مین دابه‌شده‌كرێت.
رۆژی دووشه‌ممه 16ی ته‌مموزی 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی وەزارەتی ئەوقاف، وەزارەتی كشتوكاڵ، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی رۆشنبیری، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە دابه‌شده‌كرێت و به‌مه‌ش كۆتایی دێت به دابه‌شكردنی خشته‌ی یه‌كه‌می مووچه‌ی مانگی نیسان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و خانه‌نیشنانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان، مووچه‌ی مانگی نیسانیان وه‌رنه‌گرتووه و چاوه‌ڕوانی ناردنی ئه‌و 317 ملیار دیناره ده‌كرێت كه به‌غدا بۆ مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی ده‌كات.
PM:11:15:13/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 34018
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت