ته‌نها بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان... گه‌شتێك بۆ بۆشایی ئاسمان
وێستگه نیوز –
كۆمپانیایه‌ك كه باره‌گاكه‌ی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، به‌نیازه له ساڵی 2020دا گه‌شتی گه‌شتیاری بۆ بۆشایی ئاسمان ده‌ستپێبكات له به‌رامبه‌ر نرخێكی زۆردا كه نرخی بلیتێكی 250 هه‌زار دۆلاره.
رۆژنامه‌ی "dailymail"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه ریچارد برانسۆن دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای "Virgin Galactic" گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی ئیتاڵی ئیمزاكردووه بۆ بنیاتنانی دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌ردوونی له شاری گرۆتاگلی باشووری ئه‌و وڵاته.
هێشتا كۆمپانیاكه پێویستی به به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی ره‌سمی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیایه تا بتوانێت ئه‌و فڕۆكانه به‌كاربهێنێت كه تا ئاستێكی زۆر به‌رزده‌بنه‌وه و فڕۆكه‌كانی ئێستا ناتوانن بگه‌نه ئه‌و ئاسته.
كۆمپانیای "Virgin Galactic" رایگه‌یاند كه دامه‌زراوه گه‌ردوونییه‌كه ته‌نها بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی گه‌شتیاری بۆ بۆشایی ئاسمان به‌كارناهێنرێت، به‌ڵكو به‌رووی توێژه‌ران و زانایانی بواره‌كه‌شدا كراوه‌ده‌بێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گه‌شته گه‌شتیارییه‌كه بۆ بۆشایی ئاسمان به فڕۆكه‌ی "WhiteKnightTwo" ئه‌نجام بدرێت كه دوو فڕۆكه‌وان به خێرایی 1.9 ماخ "2346.12 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا" لێیده‌خوڕن و له‌توانایدایه 114 هه‌زار و 500 مه‌تر به‌رزببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه نزیكه‌ی 700 كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگ له‌نێویاندا هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند براد بیت و كاتی بێری بلیتیان بۆ بڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای 2020دا یه‌كه‌م گه‌شتی گه‌شتیاری بۆ بۆشایی ئاسمان ئه‌نجام بده‌ن.
PM:11:23:10/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2122
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت