حكومه‌تی‌ عیراق هێزه‌كانی‌ سوپای‌ له‌ شنگال كێشایه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز -  
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ هاتبوون بۆ شنگال و سنووری سوریا و ده‌وروبه‌ری كشانه‌وه‌ و شنگال راده‌ستی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ كرا.


ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ زاری‌ سه‌یدۆ ئه‌حمه‌دی ئه‌فسه‌ر له‌ سوپای‌ عیراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "ئه‌و هێزانه‌ی عیراق كه‌ هاتبوون بۆ شنگال و سنووری سوریا و ده‌وروبه‌ری، ئێستا كشانه‌وه‌ و ئه‌و ناوچانه‌ ڕاده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانانی سنوور كران".

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ وتی: "90 ناقیله‌ی سه‌ربازیی سه‌ر به‌ سوپای‌ عیراق له‌ سنووره‌كه‌ كشانه‌وه‌ و به‌ره‌و سه‌ربازگه‌ی ''كه‌ندی'' له‌ موسڵ ڕۆیشتن".

وتیشی‌: "سوپای‌ عیراق ناوچه‌كه‌ی‌ راده‌ستی هێزه‌كانی‌ حه‌شدی شه‌عبی كرد".

 ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌و ناوچه‌یه‌ چه‌ندین راوێژكاری ئه‌مریكی لێ جێگیر بووه‌ بۆ دانانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی، شاره‌زایان و چاودێرانی سیاسییش باوه‌ڕیان وایه‌، ئه‌م بنكه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ رێگه‌ نه‌دات نفووزی وڵاتانی ئیقلیمی به‌هێز بێت.

له‌ چه‌ند مانگی‌ رابردوودا حكومه‌تی‌ عیراق هێزی‌ سه‌ربازی‌ ره‌وانه‌ی‌ قه‌زای‌ شه‌نگال و له‌و سنووره‌ جێگیر كران، دواتر هێزێكی‌ ئه‌مریكی‌ گه‌یشته‌ شه‌نگال.


PM:10:15:09/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 3444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو