شارەوانی گشتی سلێمانی بەڕێگەیەكی نوێ چاودێری داهاتی موڵكەكانی دەكات

‌دیمەنێک لە شاری سلێمانی

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی داوا لە شارەوانییەكانی سنورەكەی دەكات موڵك و ماڵی بەكرێدراویان داخڵی داتا بەیس بكەن بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە چاودێری داهاتەكان بكات.


بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی بەواژوی كەمال مستەفا سەعید، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكان كە بەرواری 4-7-2018 ئاڕاستەی شارەوانییەكانی سنوورەكەی كردووە و وێنەی دەست وێستگە نیوز كەوتووە، داوایكردووە كاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ داخڵكردنی موڵك و ماڵی بەكرێدراویان بۆ سیستەمی داتابەیس.

لە نووسراوەكەدا هاتووە "ئاگادارتان دەكەینەوە كە كاری پێویست ئەنجام بدەن بە داخڵكردنی سەرجەم موڵك و ماڵی بەكرێدراوتان بۆ ناو سیستەمی ئەلكترۆنی (داتابەیس) بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە بتوانین چاودێری داهاتەكانیان بكەین".


PM:01:59:09/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 3844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو