شه‌پۆلی گه‌رما هه‌ڕه‌شه له ئاییندەی سیاسه‌تمه‌دارانی عیراق ده‌كات
خۆپیشاندانەکەی بەسرە - سەرلەبەیانیی 8ی تەمموزی 2018
وێستگه نیوزـ
ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه‌ی به‌رۆكی عیراقی گرتوه‌ته‌وه، نه‌ك كڵپه‌ی به وڵاته‌كه كردوه، به‌ڵكو توڕه‌ییه‌كی زۆریشی له‌ناو خه‌ڵك دروستكردوه و هۆشداری لە تەقینەوەی شەقامی عیراق دەدرێت، مانگی ته‌مموزیش نییه خەڵکی ناوچه‌كانی باشور به‌و گه‌رمایه نەیەنە سەر شەقام و رێگا سەرەکییەکان نەگرن و خۆپیشاندان له دژی كه‌میی كاره‌با و بەڵێنە دوبارەکانی حکومەت ساز نه‌كه‌ن.
به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، هه‌ڕه‌شه له ئایینده‌ی سیاسیی سیاسه‌تمه‌داران ده‌كات
سه‌رچاوه‌كانی عیراق وتویانه كه به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له مانگی ته‌مموزدا، پله‌ی توڕه‌یی جه‌ماوه‌ریشی له حكومه‌ت به‌رزكردوه‌ته‌وه، له نوێنترین پێشهاتیشدا خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری به‌سره بوو كه به‌هۆی كه‌میی كاره‌باوه سازكرا و تیایدا هاوڵاتییه‌ك كوژرا و دوانی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌و سه‌رچاوه به‌رپرسانه‌ی عیراق وتویانه كه توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر له حكومه‌ت، هه‌ڕه‌شه‌ی بۆسه‌ر ئایینده‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی عیراق دروستكردوه و به‌پێی كه‌سانی نزیك له حكومه‌تیش، ده‌وڵه‌تمه‌داران له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و قه‌یرانی كاره‌با هه‌ستیان به روگیری كردوه.
هاوڵاتیانی عیراق لە شەقامێکدا خۆیان فێنک دەکەنەوە
تهمموز نەبووە خەڵک لە گەرمادا نەپڕوکێ و له حكومه‌ت توڕه نەبن، تەمموزیش نەبووە خەڵک نەهاتبێتە سەر شەقام
چه‌ند سیاسهتمهتدارێكی عیراق ده‌ڵێن حكومه‌ت ده‌سته‌وه‌ستانه به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی سه‌باره‌ت به كاره‌با بۆ مانگی گڕگرتوی تهمموز داویه‌تی، ده‌شزانن مانگی ته‌مموزی هیچ ساڵێك نییه خه‌ڵك له حكومه‌ت توڕه نه‌بێت و شاره‌كانی عیراق له گه‌رمترین شاره‌كانی جیهاندا ریزبه‌ند نه‌كرێن.
له شاری عه‌مماره و به‌سره-ی باشوری عیراق خۆپیشاندانی گه‌وره سازكرا و ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر كه‌میی كاره‌با ده‌ربڕدرا، حكومه‌تی خۆجێیی عهممارهش به راگه‌یاندنی پشووی فه‌رمی وه‌ڵامی چاره‌سه‌ركردنی گه‌رمای دایه‌وه، له چه‌ند شارێكی دیكه‌ش تۆمه‌تی توند ئاراسته‌ی حكومه‌ت كرا كه چه‌ندین به‌ڵێنی دوباره‌ی بۆ دابینكردنی كاره‌با داوه و به‌پێی ئاماره ره‌سمییه‌كان بێت حكومه‌ت 40 ملیار دۆلاری بۆ ئه‌و كه‌رته خه‌رجكردوه بێئه‌وه‌ی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات.
خۆپیشاندانەکەی بەسرە - سەرلەبەیانیی 8ی تەمموزی 2018
ڤیدیۆ..خۆپیشاندانەکەی بەسرە - سەرلەبەیانیی 8ی تەمموزی 2018
ئێرانیش كاره‌باكه‌ی بڕی
له‌كاتێكدا خه‌ڵك به‌ده‌ست كه‌میی كاره‌باوه ده‌ناڵێنێت، مژده‌ی ئه‌وه‌ش گه‌یشت كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئه‌و كارهبایهیان بڕیووه كه نزیكه‌ی هه‌زار مێگا وات بووه و به عیراقی فرۆشتووه، بۆیه وه‌ك چاودێران پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه "ئایا ئەم بڕینە دەستی سیاسییە بۆ روگیركردنی حكومه‌تی عه‌بادی؟!" به‌تایبه‌ت كه بڕینی كاره‌باكه‌ی ئێران كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر پارێزگاكانی باشور دروستكردوه ئەوەتا له به‌سره و ناسریه پله‌ی گه‌رما گه‌یشتوەته 51 پله‌ی سه‌دی و به گه‌رمترین ناوچه‌كانی جیهان هه‌ژمار كراون.
به‌ڵێنه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق به‌ڵێنێكی دیكه‌ی داوه و ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانه گفتوگۆ له‌سه‌ر دوباره به‌كارخستنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌با بڕدراوه ده‌كه‌ن، له‌ملاشه‌وه رێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات بۆ چۆنێتی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی كاره‌با.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه خه‌ڵكی له‌خۆی توڕه كردوه كاتێك بڕیاریدا بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌شه، سیستمی پێدانی كاره‌با بداته كه‌رتی تایبه‌ت و پرۆژه‌كه‌ی له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك جێبه‌جێ كرد، چونكه ئه‌وناوچانه‌ش كه سیستمه‌كه‌یان بۆ جێبه‌جێكرا، ئه‌وانیش توشی بچڕانی كاره‌با و بێ كاره‌بایی بوون.
PM:07:24:08/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 3756
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت