لوتكه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا..چاره‌نوسی مێركڵ كه‌وتوه‌ته ده‌ست ئیتالیا
وێستگه نیوزـ
لوتكه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا له برۆكسل ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و رۆژی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ده‌خایه‌نێت، سه‌ره‌كی ترین بابه‌تی لوتكهكهش، كۆچی نایاسایی په‌نابه‌رانه بۆ ئه‌و وڵاتانه و به‌رپرسێكی ئه‌وروپاش كۆبونه‌وه‌كه به "لوتكه‌ی لوتكه‌كان" وه‌سف ده‌كات.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه به‌رپرسێكی ئه‌وروپایی كۆبونه‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپای به "لوتكه‌ی لوتكه‌كان" وه‌سفكردوه.
ئاژانسی رۆیته‌رزیش باسی لهوهكردوه كه لوتكه‌كه له 5 ته‌وه‌ردا خۆی ده‌بینێته‌وه و جگه‌له پرسی كۆچی په‌نابه‌ران، گرنگیه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌شی بۆ داهاتوی ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا هه‌یه، چونكه ناكۆكییه‌كی قوڵ له وڵاته‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به پرسی كۆچ هه‌یه.
به‌پێی ئاژانسه‌كه پێشبینی ده‌كرێت كه ئه‌م 5 ته‌وه‌ره‌ی خواره‌وه له ماوه‌ی دوو رۆژی "لوتكه‌ی لوتكه‌كان" باس بكرێت:
1- كۆچبەران و کۆچی نایاسایی.. چاره‌نوسی مێركڵ له‌ده‌ستی ئیتالیادایه
رۆیته‌رز وای ده‌بینێت كه چاره‌نوسی ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌ده‌ستی حكومه‌تی نوێی ئیتالیای دژبه كۆچبه‌رانی نایاسایی بێت كه له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌چنه ده‌روازه‌ی كیشوه‌ری ئه‌وروپا كه ئیتالیایه، ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر مێركڵ هاوپه‌یمانێك له حكومه‌ته نوێیه‌كی جۆسیپی كۆنتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا بدۆزیته‌وه، ره‌نگه نه‌توانێت به‌ره‌نگاری ئه‌و داواكارییانه ببێته‌وه كه له‌ناوخۆی وڵاته‌كه‌یدا بوه‌ته فشار له‌سه‌ری و داوای لێده‌كرێت په‌نابه‌ران بۆ وڵاته‌كانیان دیپۆرت بكاته‌وه.
2- بارزگانی.. كاردانه‌وه‌ی ئه‌رووپا به‌رامبه‌ر رسوماته‌كانی ئه‌مریكا
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا به‌رپه‌رچی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مریكا بده‌نه‌وه كه رسوماتی نوێی خستوه‌ته‌سه‌ر هاورده‌كردنی ئاسن و ئه‌له‌منیۆم و ره‌نگه ئه‌وروپا ئاماده‌یی ده‌رببڕێت بۆ چاكسازیكردن له رێكخراوی بازرگانیی جیهانیدا.
3- چونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و مه‌ترسیی كاره‌ساتێكی بازرگانی
پێشبینی ده‌كرا ئه‌م لوتكه‌یه یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت بۆ گفتوگۆكانی تایبه‌ت به چونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام به‌هۆی دروستبونی ناكۆكی، گفتوگۆكان له‌مپه‌ری تێكه‌وت و ئه‌وه‌ش وایكرد گه‌یشتن به‌و رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا بۆ مانگی ئۆكتۆبه‌ر دوابخرێت.
4- ناوچه‌ی یۆرۆ و خه‌ونه شكستخواردووه‌كان
به‌هه‌مان شێوه چاوه‌ڕوان ده‌كرا لوتكه‌كه خاڵی وه‌رچه‌رخان بێت بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی گۆڕانكاری له ناوچه‌ی یۆرۆ تا تواناكان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانه داراییه‌كانی ئایینده، به‌ڵام به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ون و هه‌نگاوانه شكستی هێناوه.
5- زیادكردنی خه‌رجیی به‌رگری
له‌ژێر فشاره‌كانی ئه‌مریكا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا خه‌رجیی به‌رگرییه سه‌ربازییه‌كان زیاد بكه‌ن، ئه‌وه‌ش پێش لوتكه‌كه‌ی په‌یمانی ناتۆ كه بڕیاره مانگی داهاتوو له برۆكسل ساز بكرێت.
وه‌ك میدیكان ئاماژه‌یان پێداوه مه‌سه‌له‌ی کۆچبەرانی نایاسایی گرنگترین ته‌وه‌ری "لوتكه‌ی لوتكه‌كان"ه و له دووەم رۆژی لوتکەکەدا بڕیاری گرنگ لەو بارەوە دەدرێن.
ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیاش دەڵێت، ئەو لوتکەیە بڕیار لەسەر چارەنووس و داهاتووی یەکێتیی ئەوروپا دەدات، حکومەتی ئیتاڵیاش دەڵێت، چارەسەر بۆ کۆچی نایاسایی نەدۆزرێتەوە، یەکێتیی ئەوروپا بە یەکگرتوویی نامێنێتەوە.
کۆبونەوەکە لەکاتێکدایە وڵاتانی ئەوروپی رێوشوێنی توندیان لە دژی کۆچبەرانی نایاسایی گرتووەتەبەر، بەشێوەیەک فەرەنسا بەتەواوی سنوری بەسەر کۆچبەراندا داخستووە، ئەمەش وایکردوە کۆچبەران فشار بخەنە سەر سنوری وڵاتانی دیکە، ئەنگێلا مێرکڵ بە یاوەری پارتە هاوپەیمانەکەی کە لەسەر پرسی کۆچبەران فشاری زۆری لەسەرە، دەیەوێت لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا لەسەر ئەو پرسە بگەنە ئەنجام.
PM:11:45:28/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 7626
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت