بڕیارێكی نوێ بۆ هاورده‌ی ئۆتۆمبێل مۆدێل 2016 ده‌رچوو
زۆری ئۆتۆمبێل و خراپی شەقامەکان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا بۆ ماوه‌ی دوو مانگ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل 2016 درێژ بكرێته‌وه و ئه‌و بڕیاره‌ش له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.
به‌پێی نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ كه ئه‌مڕۆ به واژووی ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی ده‌رچووه و ره‌وانه‌ی گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گومرگییه‌كان كراوه و وێنه‌ی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه ره‌زامه‌ندی بۆ هاورده‌ی ئۆتۆمبێل 2016 دراوه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه "له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی به‌ڕێزان وه‌زیرانی ناوخۆ و دارایی و ئابووری، بڕیاردرا هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2016 بۆ ماوه‌ی دوو مانگ درێژ بكرێته‌وه له به‌رواری 1-7-2018 تا 1-9-2018".
هــ. ر
PM:01:06:28/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 5904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت