دوا زانیاری سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ئه‌و منداڵه‌ی هه‌ولێر كه شوێنی نیشته‌جێبوونی نه‌بوو
وێنەی منداڵەکە
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و منداڵه‌ی كه له شاری هه‌ولێر شوێنی نیشته‌جێبوونی نه‌بوو، له خانه‌ی چاودێری منداڵان شوێنی بۆ كراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌ی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه رایگه‌یاندووه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تایبه‌ت به‌كێشه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ی له شاری هه‌ولێر بێكه‌سه و شوێنی نیه له‌پارك ده‌خه‌وێت، وه‌ك وه‌زاره‌ت به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كه‌ی كراوه و ئێستا له خانه‌ی چاودێری منداڵانه له شاری هه‌ولێر و شوێنی بۆ كراوه‌ته‌وه.
له دوو رۆژی رابردوودا ڤیدیۆی مێرمنداڵێك له شاری هه‌ولێر بڵاوكرایه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه باوك و دایكی له ژیاندا نه‌ماون و هیچ شوێنێكیش نییه رووی تێبكات، ڤیدیۆكه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروستكرد.
AM:11:45:25/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 17650
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت