حزبی دیموكرات: له نزیك پیرانشار شەڕ لەنێوان پێشمەرگەکانمان و هێزه‌كانی ئێران روویدا
وێستگه نیوز -
فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی سه‌ر به حزبی دیموكراتی كوردستان ئێران رایگه‌یاند كه له نزیك شاری پیرانشار له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێشمه‌رگه‌كانیان رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران بوونه‌وه و و ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ كوشتن و بریندار كردن.
ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی سه‌ر به حزبی دیموكراتی كوردستان ئێران راگەیەندراوێکی سەبارەت بە شەڕەکەی نزیک شاری پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، " له درێژه‌ی كار و چالاكی و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ناوچه‌ی پیرانشار، شه‌وی ڕابردوو ده‌سته‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه له كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان بوون، له شاخه‌كانی پشتی زیوه و كۆنه لاجانی سه‌ر به پیرانشار له لایه‌ن هێزه دژی گه‌لیه‌كانی رێژیمه‌وه ده‌كه‌ونه به‌ر ده‌ستڕێژی چه‌ك و په‌لاماری هێزی رێژیمی دژه گه‌لی كۆماری ئیسلامی".
فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی سه‌ر به حزبی دیموكرات ده‌ڵێت: "له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌دا زیانێكی زۆر به هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران گه‌یشتووه و ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ كوژراون و بریندار بوون و تووشی شكست بوون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوی سامان حه‌سه‌ن پوور ناسراو به سامان شێوه‌سه‌ڵی شه‌هید بووه".
پێشتر ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی نزیك له سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكرده‌وه كه "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی ته‌مه‌رچین شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوریی پیرانشار و گروپێكی چه‌كدار روویداوه و له ئاكامدا پله‌دارێكی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوریی ئێران به‌ناوی محه‌مه‌د هاشمی كوژراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، هه‌ر له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه دوو ئه‌ندامی ئه‌و گروپه چه‌كدارییه كوژراون.
PM:01:36:24/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت