ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌در و عه‌بادی له‌سه‌ری رێككه‌وتن
عەبادی و سەدر لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەیاندا
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی حوزه‌یرانی 2018، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆكی لیستی نه‌سر، سه‌ردانی موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سائیرون-ی كرد و دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی چه‌ند كاتژمێری، هاوپه‌یمانیی نێوانیان راگه‌یاند.
هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی سه‌در و عه‌بادی له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند خالێكه، دواتریش هه‌ردوولا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند کە هاوپەیمانێتیان دووره له تایه‌فه‌گه‌ری و جیاوازیی ره‌گه‌زی.
خاڵه‌كانی رێككه‌وتنی نێوان سه‌در و عه‌بادی:
1- پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی دوور له تایه‌فه‌گه‌ری كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراقی تێدا بێت.
2- به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دورخستنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران له پێگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت و دادگاییكردنی ئه‌وانه‌ی كه دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییان به‌سه‌ردا ساغ بوه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه‌له له پته‌وكردنی رۆڵی دامه‌زراوه چاودێرییه‌كان له بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵیدا.
3- پێكهێنانی حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی كه دوور بێت له موحاسه‌سه.
4- پشتیوانیكردنی سوپای عیراق و به‌هێزكردنی سوپا و پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان و هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی سه‌نگی ده‌وڵه‌ت و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌دیهاتوون.
5- دارشتنی به‌رنامه‌یه‌كی ئابوری بۆ پشتیوانیكردنی ئابوریی عیراق له سه‌رجه‌م كه‌رته‌كاندا.
6- پاراستنی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كه له به‌رژه‌وه‌ندیی عیراق و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی عیراق4دا بێت، ده‌ست له كاروباری ده‌وڵه‌تان وه‌رنه‌درێت و رێگه‌ش نه‌درێت كه‌س ده‌ست له‌كاروباری عیراق وه‌ربدات.
7- پشتیوانیكردن له چاكسازیی له دادگاكانی عیراق و چالاككردنی رۆڵی داواكاری گشتی.
8- پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عیراق به خاك و گه‌له‌كه‌یه‌وه و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات.
له 12ی ئایاری 2018 پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەچوو، ئەوەش یەکەمجار بوو پرۆسەکە بەشێوازی ئەلیکترۆنی و بە بەکارهێنانی سندوقی زیرەک بەڕێوەبچێت.
دواتر لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە 19ی ئایاری 2018، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عیراقی راگەیاند، بەڵام زۆرێک لە لایەنە بەشداربووەکان تانەیان لە ئەنجامەکان دا و رەتیانکردنەوە و هەندێکیش رایانگەیاند کە ساختەکاری لە هەڵبژاردندا کراوە.
لە دوایین پێشهاتیشدا کۆگای هەڵگرتنی سندوقەکانی دەنگدان لە ناوچەی رەسافە لە بەغدای پایتەخت سوتا و زۆرێک لە دەنگەکان فەوتان، پەرلەمانی ئێستای عیراقیش ثێش روداوەکە و دواتریش داوای هەژمارکردنەوەی دەنگەکانی بەشێوەی دەستی کرد و بڕیارێکی بۆ دەرکرد، دادگای فیدراڵیی عیراقیش بڕیارەکەی پەرلەمانی بە دەستوری وەسفکرد.
بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، ریزبەندی و ژمارەی کورسییەکانی لیستە گەورەکان لە عیراق بەمشێوەیە: هاوپەیمانێتیی سائیرون بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر 54 کورسی، هاوپەیمانێتیی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری 47 کورسی، هاوپەیمانێتیی نەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی 42 کورسی.
هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی 26 کورسی، هاوپەیمانێتیی وەتەنییە بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەللاوی 21 کورسی، رەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتیی عەممار حەکیم 19 کورسی، هاوپەیمانێتی قەرار بە سەرۆکایەتیی ئوسامە نوجێفی 15 کورسی.
له هه‌رێمی كوردستانیش پارتی دیموکراتی کوردستان 25 کورسی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 18 کورسی، بزوتنەوەی گۆڕان 5 کورسی، نەوەی نوێ 4 کورسی، هه‌ریه‌ك له هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەی، یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان 2 کورسی.
PM:10:58:23/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 4970
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت