سه‌رۆكی زیمبابۆی له هه‌وڵێكی كوشتن رزگاری بوو
چرکەساتی تەقینەوەکە
وێستگه نیوزـ
له‌كاتی پێشكه‌شكردنی وتارێك له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كه‌یدا، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ئیمرسۆن منانگاگوا-ی سه‌رۆكی زیمبابۆی كرده ئامانج.
سه‌رۆكی زیمبابۆی له یاریگای وایت ستی له شاری بولاوایۆ، دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری زیمبابۆی له‌دوای هیراری پایته‌خت پێشكه‌ش به هه‌وادارانی كرد و دوای ته‌واوكردنی وتاره‌كه‌ی و تێپه‌ڕینی، بۆمبێك ته‌قییه‌وه.
گه‌وره به‌رپرسێكی زیمبابۆی به ئاژانسی رۆیته‌رز-ی راگه‌یاندوه كه سه‌رۆك زیانی به‌رنه‌كه‌وتوه و راسته‌وخۆ بۆ شوێنێكی ئارام گواستراوه‌ته‌وه.
دواتر سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاند كه كۆنستانتینۆ تشیۆینگا، جێگری سه‌رۆكی زیمبابۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی و چه‌ند كه‌سێكی دیكه كه ئاستی به‌رپرسیارێتیان هه‌یه، له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا به سوكی بریندار بوون.
چرکەساتی تەقینەوەکە
سەرۆکی زیمبابۆی لەدوای تەقینەوەکە
PM:10:29:23/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 6838
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت