داعش هه‌ڕه‌شه له حكومه‌تی عیراق ده‌كات
دەستگیرکراوەکانی لای داعش
وێستگه نیوزـ
ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامیی ناسراو به داعش گرته‌یەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردۆته‌وه که تێیدا چه‌ند بارمته‌یه‌ك ده‌بینرێن و داواش له حكومه‌تی عیراق ده‌کات که سه‌رجه‌م ئه‌و ژنه سوننه مه‌زهه‌به زیندانیكراوانه ئازاد بكات كه سه‌ربه داعشن.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا داعش سێ ڕۆژ مۆڵه‌تی به حکومه‌تی عیراق داوه ئه‌و به‌ندکراوانه ئازاد بکات، کە سەرجەمیان سەربە هێزە ئەمنییەکانی عیراقن، به‌پێچه‌وانه‌شەوه هەڕەشەی ئەوەی کردوە کە ئه‌و شه‌ش پیاوه ده‌كوژێت که له گرتهڤیدئۆکهدا ده‌بینرێن، واتا ئه‌وانه‌ی خۆیان به پۆلیس و كارمه‌ندی سه‌ربه حکومه‌ت ده‌ناسێنن.
ئه‌و گرته ڤیدیۆییه له سه‌ر ماڵپهرێكێ جیهادی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاوبوه‌وه ئه‌مه‌ش دوای یه‌ك هه‌فته له‌وه‌ی داعش رایگه‌یاند 17 پولیس و ئه‌ندامانی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبیی رفاندووه که زۆربه‌یان حه‌شدن.
PM:09:02:23/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 6742
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت