وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: له‌ سبه‌ینێوه‌ چاوه‌ڕوانی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان بن


وێستگه‌ نیوزـ

وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌  لەنێوان رۆژانی 24 تاوەکو 30ی مانگ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی راده‌گه‌یه‌نرێت.

کەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ میدیاكانی نزیك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندوه‌: نزیکەی لە 70%ی کارەکانی پشکنینی دەفتەری تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی تەواوبووە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان وتیشی "لەم مانگەدا لەنێوان رۆژانی 24 تا 30ی مانگ ئەنجامی تاقیکردنەوەکان رادەگەیێندرێت".

تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی لە 27ی ئایاری 2018 دەستیپێکرد و تا رۆژی 14ی حوزه‌یرانی 2018 بەردەوامبوو. پۆلی 9ی بنەڕەتیش لە 28ی ئایاری 2018 دەستیپێکرد ‌و تا 11ی حوزه‌یرانی 2018 بەردەوامبوو.


PM:06:49:23/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 12321 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت