یه‌په‌گه‌ لە بارەی مەنبەجەوە په‌یامێكی تووندی ئاڕاسته‌ی توركیا كرد

‌چەند شەڕڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە

وێستگه‌ نیوز ـ
فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەسەر کشانەوەیان لەشاری مەنبج ھاتەدەنگ و لەراگەیەنراوێکدا حکومەتی تورکیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە ئەو پرسە وەک بانگەشەیەک بۆ ھەڵبژاردنەکان بەکاردەھێنێت، راشیدەگەیەنێت، لەساڵی 2016ەوە ھێزەکانیان لەو شارە کشاونەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کە ئەمڕۆ هه‌ینی 22ی حوزه‌یرانی 2018 بڵاوکراوەتەوە، ماوەیەکە بەرپرسانی باڵای تورکیا لەنێوانیاندا وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رایدەگەیەنن بەپێی نەخشەڕێگەیەکی نێوان ئەنقەرەو واشنتۆن، لە رۆژی 4ی ته‌مموزی 2018ەوە یەکینەکانی پاراستنی گەل چەک دەکرێن و دەست بە پاشەکشە لەشاری مەنبج دەکەن.

یه‌په‌گه‌ ئه‌وه‌شی وتووه‌: "رای گشتی ئاگادار دەکه‌ینەوە کە ئەو لێدوانانەی بەرپرسانی تورکیا جگە لەبانگەشە بۆ ھەڵیژاردنەکانی وڵاتەکەیان ھیچی تر نین، بەھەموو شێوەیەک ئەو قسانە رەتدەکەینەوە".

راشیگه‌یاندووه‌: یەکینەکانی پاراستنی گەل لە مانگی ئابی ساڵی 2016 و لەدوای رزگارکردنی شاری مەنبج، لەشارەکە کشاونەتەوەو دەسەڵاتی ئیداری و ئەمنییان رادەستی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج کردووە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەشھاتووە، بەھیچ شێوەیەک سوپای تورکیا یان ھەر ھێزێکی تری بەکرێگیراو لەشاری مەنبج و دەوروبەری بوونی نابێت و تەنھا ھێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی شارەکە ئەرکی پاراستنی ئەمنیەتیان لە ئەستۆدایە.

هــ. ر


PM:10:40:22/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 5930 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو