رای فراكسیۆنی پارتی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مانی عیراق
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، درێژكردنه‌وه‌ی كاری په‌رله‌مانی عیراق ده‌ستوری نییه، به‌ڵام یاساییه.
رێناس جانۆ، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی كه په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرد تایبه‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاریان، ده‌ستوری نییه، به‌ڵام یاساییه، چونكه له پڕۆژه یاساكه‌دا هاتووه كه له‌به‌ر رۆشنایی بڕیاری دادگای فیدراڵی ئه‌و پڕۆژه‌یه ئاماده ده‌كه‌ن.
جانۆ وتی: "ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له پڕۆژه‌كه‌دا ده‌ڵێن ئێمه ناچارین ماوه‌ی خۆمان درێژ بكه‌ینه‌وه، چونكه دادگای فیدراڵی بڕیاری داوه په‌رله‌مانی عیراق سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار به ده‌ست بكات تا كۆتایی پڕۆسه‌كه".
دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی خۆی بۆ رۆژی یەکشەممە 24ی حوزه‌یرانی 2018، دواخرا.
له دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا بۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری چوارەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بوو، بۆ درێژکردنەوەی کاری پەرلەمان تا پەسندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنه‌كان.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، به‌واژووی 60 په‌رله‌مانتار خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای به‌رده‌وامبوونی كاری په‌رله‌مان كرا و دوو پێشنیاز هه‌یه، یه‌كه‌میان تا دادگای فیدراڵی ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت كاری په‌رله‌مان به‌رده‌وام بێت و ئه‌وه‌ش بكرێته یاسایه‌كی هه‌میشه‌یی.
ناوبراو پێشنیازی دووه‌میشی ئاشكراكرد كه كاری په‌رله‌مانی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام به‌بۆچوونی ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، پێشنیازی یه‌كه‌م سه‌ر ده‌گرێت، دانیشتنه‌كه‌ش بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه دواخرا.
رۆژی 30ی حوزه‌یرانی 2018، تەمەنی ئەم خوولەی پەرلەمانی عیراق کۆتاییدێت، هەرچەندە هەڵبژاردن ئەنجامدراوە بەڵام بەهۆی ناڕەزایی لایەنەکان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و بڕیاری بە دەست ژماردنەوەی دەنگەکان لەلایەن پەرلەمانەوە، هێشتا خولی نوێ ئامادەنییە بۆ دەستبەکاربوون.
هــ. ر
PM:09:09:22/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت