به وێنه.. به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌ی بایز تاڵه‌بانی له سلێمانی
قوباد تاڵەبانی لە پرسەی بایز تاڵەبانی فۆتۆ: ئەژی عومەر
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی حوزه‌یرانی 2018، پرسه‌ی شێخ بایز تاڵه‌بانی، وه‌زیری پێشووی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مزگه‌وتی ئه‌حمه‌د حاجی عه‌لی له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
له پرسه‌كه‌دا به‌شێكی زۆری به‌پرسانی حزبی و حكومی ئاماده‌بوون، له‌وانه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و لاهور شێخ جه‌نگی، به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری _زانیاری هه‌رێم و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه 21ی حوزه‌یرانی 2018، بایز تاڵه‌بانی، وه‌زیری پێشووی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەتەمەنی 74 ساڵیدا لە سلێمانی بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كرد.
بایز تاڵه‌بانی ساڵی 1944 له‌شاری كه‌ركوك له‌دایكبوه، ده‌رچوی ئاماده‌یی بوو، له‌ساڵی 1968 وه‌ك فه‌رمانبه‌ر دامه‌زراوه‌و 12 خولی راهێنانی دارایی له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بینیوه، یه‌كێكیش بوه له‌دامه‌زرێنه‌رانی دیوانی چاودێری دارایی و بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵیش سه‌رۆكی دیوان بوه.
شێخ بایز تاڵه‌بانی له‌ساڵی 2002 بوه‌ته وه‌زیری دارایی و ئابووری (ئیداره‌ی سلێمانی)و له‌ساڵی 2006یش بۆته وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دارایی، دواتر له‌ساڵی 2008وه بوه‌ته وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، واته سێ خولی یه‌ك به‌دوای یه‌كی هه‌رێم، شێخ بایز وه‌زیری دارایی بوه.
بایز تاڵه‌بانی له‌ناو یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستاندا دوایین پله‌ی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی دارایی و لێپرسراوی ده‌زگای چاودێری دارایی گشتی بوه.
هــ. ر
PM:07:18:22/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 14046
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت