به‌ڤیدیۆ..چركه‌ساتی كوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی بابل
ساتی کوشتنی بەڕێوەبەری پاسپۆرتی بابل
وێستگه نیوزـ
میدیا عیراقییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ساتی كوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی بابل پیشان ده‌دات.
له گرته ڤیدۆییه‌كه‌دا كه كامێراكانی چاودێری تۆماریان كردوه، چه‌ند چه‌كدارێكی ده‌مامكدار له به‌رده‌م ماڵی عه‌قید سه‌فا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی بابل بۆسه‌یه‌كیان داناوه و له‌كاتی گه‌یشتنه‌وه‌ی به ئۆتۆمبیله تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی، بۆی دابه‌زیون و داویانه‌ته‌به‌ر ده‌ستدڕێژی گولـله و كوشتویانه.
رواوه‌كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی حوزه‌یانی 2018 رویداوه و چه‌كداره‌كان به رۆژی روناك و بە چەکی بێدەنگ ته‌قیه‌یان له‌و ئه‌فسه‌ره كردوه و دوای كوشتنیشی چونه‌ته‌وه ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆیان و بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون.
PM:02:59:22/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 125959
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت