هادی عامری: پێشێلكارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن لەئه‌ستۆی عه‌بادییه
عەبادی و عامری
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كان له‌ئه‌ستۆی ئه‌وانه.
هادی عامری، سه‌رۆكی هاپه‌یمانیی فه‌تح له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای قه‌یرانی سكاڵا و گله‌یی له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وان داوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانیان كردوه تا هاوبه‌شه سیاسییه‌كان و ده‌نگده‌ران دڵنیا بكه‌نه‌وه.
وتیشی: پێشێلكارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن و رودانی ساخته‌كاری له ئه‌ستۆی سه‌رۆك وه‌زیران و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه، چونكه ئه‌وان ئیداره‌یه‌كی شكستخواردوی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان كردوه.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایاری 2018ی عیراق، مشتومڕێكی زۆری ناوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردوه تائێستا ده‌نگه‌كانی هه‌زار وێستگه‌ی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عیراق هه‌ڵوه‌شێته‌وه و چه‌ند لیژنه‌یه‌كیش بۆ لێپرسینه‌وه له كه‌مته‌رخییه‌كان پێكهێنراوه.
له 24ی ئایاری 2018، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق لیژنه‌یه‌كی باڵای به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی و ئه‌ندامێتیی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و هه‌واڵگریی نیشتمانی و ئاسایشی نیشتمانی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منیی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكهێنا تا لێكۆڵینه‌وه له پێشێلكاری و ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
PM:12:11:22/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2242
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت