كچە پۆلیسی لوبنان به شۆرته‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی شاره‌وانیی شاری برمانا-ی گه‌شتیاریی لوبنان، چه‌ندین كچی خسته ریزه‌كانی پۆلیسه‌وه، ئه‌وه‌ش كه مشتومڕی ناوه‌ته‌وه ئه‌و كچانه به شۆرته‌وه كاری دابینكردنی ئاسایش و جێبه‌جێكردنی یاسا ده‌كه‌ن.
جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه له‌لایه‌ن ئه‌و كچانه‌وه، مشتوڕێكی زۆری له‌سه‌ر پۆشانه ره‌سمییه‌كه‌یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ناوه‌ته‌وه و هه‌ندێكیان لایه‌نگری ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ن و به كرانه‌وه و ئازادیی ده‌زانن.
له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێكی دیكه وای ده‌بیننن كه به ده‌رخستنی جوانییه‌كه‌یان، ئه‌و كچانه له به‌ها و قورسایی خۆیان كه‌مده‌كه‌نه‌وه و بۆ ناوی پۆلیسیش كه نوێنه‌ری یاسایه، خراپه.
زیا سیفیا، سه‌رۆكی شاره‌وانیی شاری برمانا-ی گه‌شتیاریی لوبنان به‌وكاره 15 هه‌زار كچی دامه‌زراندوه و هه‌لی كاركردنی بۆ ره‌خساندون، جگه‌له‌وه‌ش توانجه نه‌رێنییه‌كان بۆ ئه‌و كچانه زۆر كه‌م بووه به‌جۆرێك له‌به‌رامبه‌ر 36 هه‌زار كه‌س له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه پشتیوانی‌یان له‌و بیرۆكه‌یه كردوه، ته‌نها 37 كه‌س دژی بوون.
AM:11:25:22/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 32965
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت