سه‌رۆكی حكومه‌ت ناوێك و ناسنامه‌یه‌كی نوێ بۆ مریه‌م هه‌ڵه‌بجه‌یی دیاری ده‌كات
مریەم و ئه‌یاد كاكه‌یی پارێزه‌ری دۆسیه‌ی مریه‌م
وێستگه نیوزـ
له‌نوێترین پێشهاتدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوێكی نوێ بۆ مریه‌م و دایك و باوكی داده‌نێت و به‌م زووانەش ئەو خانمە ونبوە هەڵەبجەییە به‌و ناوه نوێیه‌وه ده‌بێته خاوه‌نی ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی نوێی عیراقی.
دواتر پاش پشكنینی DNA, ناوه‌كه‌ی گۆڕا بۆ هاوناز، به‌ڵام به‌پێی بڕیارێكی دادگا ناسنامه‌كه‌ی لێ وه‌رگیرایه‌وه‌و له‌باره‌ی چاره‌نوسیشی ئه‌یاد كاكه‌یی پارێزه‌ری دۆسیه‌ی مریه‌م رایگه‌یاند:" له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرا كه وه‌ك پارێزه‌رێك چ ڕێیه‌ك هه‌یه بۆ پێدانی ناسنامه به(مریه‌م)، منیش ڕێوشوێنه‌كانم بۆ دیاریكردن ته‌نها ناوی مریه‌م و خانه‌واده‌كه‌یم به به‌تاڵی به‌جێهێشت."
پارێزه‌ره تایبه‌تیه خۆبه‌خشه‌كه‌ی مه‌ریه‌م هه‌ڵه‌بجه‌یی له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌كرد" هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم مه‌ریه‌می بانگكردووه بۆ چاوپێكه‌وتن له‌یه‌كه‌م بینینیدا به ناوی( ژیان) بانگی كردووه، دواتر پێی وتووه له‌مه‌ودوا ناوی تۆ(ژیان) ده‌بێت به‌پێی ناسنامه نوێیه‌كه‌ت، وه ناوی باوكیشت، كامه‌ران ده‌بێت ،چونكه ئیتر ناخۆشی بۆ تۆ كۆتایی هات ژیانت كامه‌ران ده‌بێت، هه‌روه‌ها حه‌زده‌كه‌م ناوی دواترت(هه‌ورامی) بێت، چونكه خۆت خه‌ڵكی ئه ناوچانه‌ی با مۆركی ئه‌و ناوچه‌یه‌ت پێوه‌بێت، هه‌روه‌ها ناوی دایكیشت(كوردستان) ده‌بێت، چونكه كوردستان نیشتمان و دایكی هه‌مومانه، ناوی باوكی دایكیشت(دارا) ده‌بێت چونكه ناوێكی كوردیه و له‌ناو كورددا دیاره."
ئه‌یاد كاكه‌یی وتیشی" ئێستا مامه‌ڵه یاساییه‌كان بۆ پێدانی ناسنامه ده‌ستیپكردووه و لای وه‌زیری ناوخۆیه كه فرمانێك ده‌ربكات بۆ تۆماركردنی مریه‌م و پێدانی ناسنامه به‌و ناوه نوێیه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هرێمی كوردستان ناوی لێنا، به‌و پێیه‌ش ناوه نوێیه‌كه‌ی مریه‌م ده‌بێته( ژیان كامه‌ران هه‌ورامی)".
له دوای 27 ساڵ دابڕان له‌خێزان و نیشتمانه‌كه‌ی، له‌مانگی ئابی 2015 یه‌كێك له‌كچه هه‌ڵه‌بجه‌ییه ونبووه‌كان له ئێران به‌ناوی(مه‌ریه‌م باروتچیان) گه‌ڕایه‌وه شاری هه‌ڵه‌بجه، به‌بپێی پشكنینی (DNA) یش له‌مه‌راسیمێكی گه‌وره‌ی پڕ گریانی شادی مه‌ریه‌م به‌ناوی (هاوناز) وه‌ك كچی خێزانك ناسێنرا كه كچی ئه‌و خێزانه به‌ناوی(هاوناز) له كاتی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ون ببوو. به‌ڵام rۆژی 10ی نیسانی 2018، دادگای باری كه‌سێتی له‌سلێمانی بڕیاریدا مه‌ریه‌م (هاوناز) نییه و ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمیه عیراقیه‌كانی لێسه‌ندرایه‌وه."
پارێزه‌ره‌كه باسی له‌وه‌شكرد به‌نیازن سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و سه‌نته‌ره تۆماربكه‌ن كه پشكنینه هه‌ڵه‌كه‌یان بۆ مریه‌م كرد و جارێكی تر بونه هۆكاری ونكردنه‌وه‌ی مریه‌م."
وتیشی" ئێستا مریم بڕوای به‌هیچ پشكنین و شتێك نه‌ماوه، دوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌شی زۆر كاری لێ‌كرد و خه‌می زیاتر خوارد چونكه جارێكی تر ونكرایه‌وه، به‌ڵام ئێستا چاوه‌ڕێی ناسنامه‌یه‌كی نوێیه، به‌ناوێكی نوێ كه ئه‌ویش(ژیان)ه."
AM:09:18:22/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 41626
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت