نرخی ئهمڕۆی نهوت له بازاڕهكانی جیهان
وێستگه نیوزـ
ئهمڕۆ ههینی نرخی بەرمیلێک نەوتی برینتی پێوانهییی لە بازاڕەکانی جیھاندا بە 74 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەر لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 66 دۆلار و 49 سەنت بووه.
بڕیاریشە ئەمڕۆ ههینی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک و بەشێک لە وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکەش لە نەمسا کۆببنەوە و تاوتوێی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بکەن.
ناوەڕاستی مانگی ئایاری ڕابردوو نرخی نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە کۆتایی ساڵی 2014وە نرخی نهوت تۆماری كردبێت.
AM:09:00:22/06/2018
ئهم بابهته 3420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت