"هەر پەنابەرێک بە زۆر بنێردرێتەوە بە هەمان فڕۆکە رەوانەی دەکەینەوە"

‌ده‌رباز محه‌مه‌د

وێستگه‌ نیوز ـ
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق رایگەیاند، پەنابەرە عیراقیه‌ بەزۆر نێردراوەكان وەرناگرنەوە و دەیانگەڕێنێتەوە بۆ ئەو وڵاتانەی کە به‌ زۆر ده‌یانێرنه‌وه.


ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقیه‌وه‌ بڕیاڕێك دراوه‌ كه‌ هیچ په‌نابه‌رێكی عیراقی ئه‌وانه‌ی له ‌وڵاتانی دیكه‌ داوای مافی په‌نابه‌رییان كردووه‌ وه‌رنه‌گیراون و به‌زۆر ده‌نێردرێنه‌وه‌ وه‌رنه‌گیرێنه‌وه‌، ته‌نانه‌ت به‌هه‌مان فڕۆكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراقه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ لێوه‌ی نێردراونه‌ته‌وه.

ئاماژەی بە ئەوەش کردووە، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌م كابینه‌یەی حكومه‌ت ئه‌و بڕیاره‌ دراوه‌ کە رەزامەندی نەنوێنن له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی هه‌ر هاوڵاتیه‌كی عیراقی به‌ زۆر نێردراوە ئه‌گه‌ر به‌ ویستی خۆی نه‌بێت، چونكه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی زۆری عیراقی له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی داعشدا په‌نایان برده‌ به‌ر ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

ده‌رباز محه‌مه‌د ئەوەشی خستوه‌تەڕوو، وڵات هه‌بووه‌ داوای كردووه‌ كه‌ هاوڵاتیه‌ عیراقیه‌كان بنێرنه‌وه‌ و وه‌ریبگرینه‌وه ئەوان ره‌زامه‌ندییان نه‌نواندووه‌، به‌بێ ره‌زامه‌ندی هاوڵاتییه‌ عیراقیه‌كه‌ خۆی.

باسی لەوەش کردووە، "لە ئێستادا عیراق په‌نابه‌ری ئێرانی و سوری و وڵاتانی تری لایه‌ تا ئێستا كه‌سمان به‌ زۆر نه‌ناردوه‌ته‌وه‌، هه‌موو باڵیۆزخانه‌كانیشمان ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌ به‌بێ ئاماده‌نه‌بوونی هاوڵاتیه‌ په‌نابه‌ره‌ عیراقیه‌كه‌ پاسپۆڕته‌كه‌ نه‌ده‌نه‌ كه‌س كاتێكیش پاسپۆرته‌كه‌ی پێده‌درێت سه‌ره‌تا لێی بپرسێت ئاماده‌ی بگه‌ڕێیته‌وه‌ عیراق به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆت؟ ئه‌گه‌ر وتی نه‌خێر! ئه‌وا پاسپۆرتی پێنادرێت و ناتوانرێت بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ عیراق".

ئەوەشی راگەیاندووە: "ناتوانین ده‌ست وه‌ربده‌ین لە کاروباری دۆسیەی پەنابەران لە ئەوروپا، بڵێین ده‌بێت مافی په‌نابه‌ری بده‌ن به‌م هاوڵاتیه‌. له‌هه‌مانكاتیشدا ناتوانین زۆر له‌ هاوڵاتیه‌كه‌ بكه‌ین بڵێین مادام مافی مانه‌وه‌ وه‌رناگریت وه‌ره‌وه‌".

هــ. ر


AM:11:06:21/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 3574 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو