ده‌رگای خۆتۆماركردن بۆ میدیا و چاودێره‌كانی هه‌ڵبژاردن كرایه‌وه
دیمەنێک لە کاتی هەڵبژاردنەکان
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی ده‌رگای خۆتۆماركردنی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و چاودێرانی هه‌ڵبژاردن كرده‌وه.
به‌پێی نووسراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كه ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، ئاگاداری سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و چاودێران كراوه كه له ئه‌مڕۆوه ده‌ست به تۆماركردنی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رێكخراوه‌كان بۆ چاودێری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت.
پێشتریش به‌رپرسانی كۆمسیۆن به وێستگه نیوزیان راگه‌یاند، كه ئه‌مڕۆ دوا واده‌یه بۆ تۆماركردنی هاوپه‌یمانییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، تائێستا ته‌نها یه‌ك هاوپه‌یمانی له‌نێوان حزبه‌كانی سۆسیالیست و كرێكاران و ره‌نجده‌ران و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی تۆماركراوه.
بڕیاره رۆژی 30ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
هــ. ر
PM:12:23:20/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت