به‌وێنه... له ھه‌ولێر جه‌ژنی میوزیك به‌ڕێوه‌چوو
وێستگه نیوز – خومار عه‌بدولباقی
به‌ھاوكاری كونسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك ھونه‌رمه‌ند و میوزیكژه‌نی فه‌ڕه‌نسی له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ی شاری هه‌ولێر جه‌ژنی میوزیك به‌ڕێوه‌چوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2018/6/19 به‌ھاوكاری كونسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له كۆمپانیای بابیلۆن له عه‌نكاوه جه‌ژنی میوزیك به‌ڕێوه‌چوو كه تیاییدا كۆمه‌ڵێك ھونه‌رمه‌ند و میوزیك ژه‌نی فه‌ڕه‌نسی كاره‌كانیان پێشكه‌ش كرد.
ھه‌روه‌ھا گروپی bablion shadow Rock كه كۆمه‌ڵێك ھونه‌رمه‌ندی كوردن به چه‌ند كارێكی هونه‌ری به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌یان كرد.
وابڕیاره له رۆژی 2018/6/20 له سه‌عات 8ی ئێواره له شاری دھۆك له سه‌نته‌ری شار و پاركی نه‌ورۆز و وله رێكه‌وتی 2018/6/21 له پاركی ھه‌واری شار له سلێمانی هه‌مان ئاهه‌نگ به‌ڕێوه‌بچێت.
PM:11:49:19/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 4916
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت