له‌سه‌ر جۆرێك برنج روونكردنه‌وه ده‌درێت
وێستگه نیوز –
سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌كانی ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ره‌تیده‌كاته‌وه جۆرێك برنج له بازاڕه‌كانی هه‌رێم هه‌بێت كه گوایه كرم دروست ده‌كات و پلاستیكه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه "پێشتر پشكنین بۆ سه‌رجه‌م برنجه‌كان كراوه و هیچ مه‌وادێكی پلاستیكی بوونی نییه".
له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك و سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌كانی ته‌ندروستی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی بڵاوبۆته‌وه له‌سه‌ر چه‌ند جۆرێكی برنج، كه له‌گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا برنجه‌كه كرم دروست ده‌كات یان ده‌بێت به‌كرم كه گوایه پلاستیكه".
له‌شكر حه‌مید ده‌ڵێت: "ئه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نیه، برنج ئه‌گه‌ر له پله‌ی گه‌رمی گونجاو‌دا له خوار (25) پله‌وه هه‌ڵبگیرێت له شوێنێكی وشك و فێنك هه‌وا گوڕكێ بكات به دڵنیایه‌وه خراپ نابێت".
وتیشی: "به‌ڵام ئه‌گه‌ر برنج له پله‌ی گه‌رمی به‌رزو و گه‌رم و شێ‌دار و هه‌واگۆڕكێ نه‌كات هه‌ڵبگیرێت، ئه‌سپێ و كرم حه‌شه‌رات دروست ئه‌كات، به‌ڵ‌م به دڵنیاییه‌وه بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیش وای لێ نایه‌ت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی بواری ته‌ندروستی روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "پێشتر پشكنین بۆ سه‌رجه‌م برنجه‌كان كراوه و هیچ مه‌وادێكی پلاستیكی بوونی نییه و ئه‌گه‌ر پلاستیك بێت به‌دڵنیاییه‌وه خراپ نابێت".
سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌كانی ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی راشیگه‌یاندووه كه "دڵنیایی ئه‌ده‌م به هه‌موو هاوڵاتیان ئه‌و گرته ڤیدیویه ته‌نها بۆ دروست كردنی دڵه‌ڕاوكێیه و هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه و راست نییه..".
PM:06:02:19/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 9048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت