تره‌مپ: ئه‌مریكا نابێته كامپ بۆ كۆچبه‌ران
وێستگه نیوز –
له‌كاتێكدا فشاره‌كان له‌سه‌ری بۆ رێگرتن له جیاكردنه‌وه‌ی خێزانه كۆچبه‌ران زیاد ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریاكا به‌ڵێنی دا وڵاته‌كه‌ی نه‌بێته كامپێك بۆ كۆچبه‌ران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی وتی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان نابێته كامپ بۆ كۆچبه‌ران و شوێنێك نییه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی په‌نابه‌ران و به‌و شێوه‌یه‌ش نابێت".
وتیشی: "ته‌ماشاكه‌ن له ئه‌وروپا و شوێنه‌كانی تر چی رووده‌دات، له‌ژێر ئیداره‌ی مندا ناتوانین رێگا به روودانی ئه‌و كارانه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بده‌ین".
ئه‌م لێدوانه دوای ئه‌وه دێت كه تره‌مپ داخوازی ئه‌و لایه‌نانه‌ی دژی سیاسه‌ته‌كانین به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ران كه بۆته‌هۆی جیاكردنه‌وه‌ی 1600 منداڵ له خێزانه‌كانیان، پشتگوێ خستووه.
له ئێستادا ئیداره‌ی تره‌مپ سیاسه‌تێك پیاده‌ده‌كات كه رێگا به هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ده‌دات منداڵان له‌و كه‌سانه وه‌ربگرن كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌چنه ناو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، حكومه‌تی ئه‌مریكا ئه‌و منداڵانه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌داته خێزانی تر بۆ چاودێریكردنیان.
PM:11:43:18/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 3096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت