سزاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆسه‌ر روسیا درێژكرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی لكاندنی دورگه‌ی كریمه به وڵاته‌كه‌یه‌وه له ساڵی 2014، یەکێتی ئەوروپا ساڵێکی دیكه‌ی گەمارۆکانی بۆ سەر روسیا درێژكرده‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی حوزه‌یرانی 2018 لە بەیاننامەیەکیدا ده‌كراوه و چەندین شێوازی هەناردەو هاوردە قەدەغە دەکات و ڕێگەش لە بەگەڕخستن و گەشتیاریی کۆمپیانیاکانی ئەوروپا بۆ دورگه‌ی كریمه ده‌گرێت.
له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه: گه‌مارۆكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆسه‌ر روسیا تا 23ی حوزه‌یرانی 2019 درێژکردەوە، ئه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر "ئه‌و لکاندنە نایاساییەی كریمه و سیڤاستۆپۆل لەلایەن روسیاوە بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
لەو کاتەوەی یاخیبوان بە پشتیوانی مۆسکۆ خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیایان لە ساڵی 2014 داگیرکرد، زیاتر لە 10 هەزار کەس کوژراون، یەکێتی ئەوروپاش دەڵێت دەبێت روسیا لەسەر پشتیوانیکردنی یاخیبوان بەرپرسیاریه‌تی له ئه‌ستۆبگرێت.
نیمچە دوورگەی کریمە لە ساڵی 2014 دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم چووە پاڵ روسیا، ئه‌وه‌ش دوای ئەوەی لە 96٪ی بەشداربووان دەنگیان بەوەدابوو خاکی کریمە بچێتە پاڵ روسیا، لەبرامبەریشدا ئۆکراین، هەمیشە ئەو نیمچە دوورگەیە بە خاکی خۆی و ناوچەیەکی جێناکۆک ده‌زانێت.
PM:07:48:18/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت