شه‌ڕڤان ده‌روێش: سوپای توركیا نه‌هاتووه‌ته منبج
شه‌ڕڤان ده‌روێش
وێستگه نیوز –
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن سوپای توركیا چووبێته ناو شارۆچكه‌ی منبج و رایگه‌یاند "سوپای توركیای داگیركه‌ر ده‌ربازی منبج نه‌بووه و ئه‌و ده‌نگۆیانه درۆن".
ئه‌مڕۆ میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه كه سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته ده‌وریه‌ی گه‌ڕانیان له شارۆچكه‌ی منبجی سوریا ده‌ستپێكردووه، بینالی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاش رایگه‌یاند "له‌مڕۆوه سه‌ربازانمان له منبج ده‌ستیان به راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان كرد".
شه‌ڕڤان ده‌روێش وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی منبج له‌وباره‌وه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی هاوارنیوز وتی: "سوپای توركیا له‌سه‌ر هێڵی چه‌ته‌كانی قه‌ڵغانی فورات ده‌جوڵێته‌وه و هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له‌سه‌ر هێڵی هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج".
وتیشی: "جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه كه هێزه‌كانی توركیا نه‌هاتوونه‌ته شاری منبج و یه‌ك هه‌نگاویش به لای هێزه‌كانی ئێمه‌دا نه‌هاتوون. هێزه‌كانمان هێشتاش له خاڵه‌كانی خۆیانن له به‌رانبه‌ر «قه‌ڵغانی فورات".
ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی حكومی توركیا له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا بڵاویكردوه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاندوه: "له‌ئێستادا له منبج گه‌ڕان ده‌ستیپێكردوه".
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه سوپای توركیا و ئه‌مریكا به ھاوبه‌شی چالاكی گه‌ڕۆكیان له شارۆچكه‌ی منبج-ی ژێر كۆنترۆڵی شه‌ڕڤانانی كورد له باكوری سوریا ئه‌نجامدا".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی خۆجێی منبج وه‌رگیراون، چه‌ند زریپۆشێكی سوپای توركیا چوونه‌ته ناوچه‌ی ساجو ئه‌و ھێڵه‌ی كه شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس و ھێڵی به‌ره‌ی منبج له‌یه‌كتر جیا ده‌كاته‌وه.
ھێزه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا، چالاكی ھاوبه‌شی گه‌ڕۆكیان له ناوچه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر شارۆچكه‌ی دادات ئه‌نجامدا كه بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكاش له‌و شوێنه ھه‌یه.
PM:06:53:18/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 1592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت