بۆمبێك فڕێدرایه ناو نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئاك پارتی
بنکەکەی ئاک‌پارتی لە ئەستەنبوڵ
وێستگه نیوز ـ
بۆمبێكی ده‌نگی فڕێدرایه ناو نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئاك پارتی له ئاڕنه‌وتكۆی له ئه‌نسته‌نبوڵ.
ماڵپه‌ری ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكرده‌وه: كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو، بۆمبێكی ده‌نگییان فڕێداوه‌ته ناو نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئاك پارتی له شه‌قامی ته‌حسینی گه‌ڕه‌كی كارلی بایر. به هۆی كاریگه‌ریی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه، جامه‌كانی نووسینگه‌كه شكاون.
ئه‌وه‌شی وتووه: تیمه‌كانی پۆلیس، ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه بڕیاره 24ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا به‌ڕێوه‌بچێت و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لایه‌نه‌كان تووندتر ده‌بێته‌وه.
هــ. ر
PM:02:57:18/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 1220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت