بوومهلهرزهیهكی بههێز ژاپۆنی ههژاند
دیمەنێک لە بوومەلەرزەکە
وێستگه نیوز ـ
بوومەلەرزەیەکی بەهێز دوورگەکانی رۆژئاوای وڵاتی ژاپۆنی هەژاند و لانی کەم دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 200 کەسیش برینداربوون.
تەلەفزیۆنی ئین ئیتش کای ژاپۆنی بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 6.1 و لە قوڵای 15 کیلیۆمەتردا ناوچەکانی ئوساکای هەژاندووە و جگە لە زیانە گیانییەکان زیانی مادی زۆری هەبووە.
ئاماژەی بەوەکردووە، بوومەلەرزەکە بووەتە هۆی برینی کارەبای ناوچەیەکی فراوان و ئاگریش لە چەند شوێنێک کەوتووتەوە و چەندین شەمەندەفەر و هێڵی ئاسنین لە کار کەوتوون.
هاوکات شینزۆ ئابی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن رایگەیاندووە، کاری لە پێشینە رزگارکردنی گیانی هاوڵاتیانە و دواتر دابینکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانە و زیانەکانیش قەرەبوو دەکرێنەوە.
هــ. ر
AM:09:48:18/06/2018
ئهم بابهته 2450
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت