فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەجمەدین کەریم دەرچوو

‌نەجەدین کەریم

وێستگه‌ نیوز ـ
دادگای لێکۆڵینەوەی‌ کەرکوک فەرمانی دەستگیرکردن و دەستبەسەراگرتنی ماڵ و موڵکی نەجمەدین کەریم پارێزگای پێشووی کەرکوکی دەرکردووە.


بە پێی نوسراوێکی‌ دادگای لێکۆڵینەوەی‌ کەرکوک کە وێنەیەکی‌ دەست دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی کەوتووە،  فەرمانی‌  دەستگیرکردن و دەستبە سەراگرتنی‌ سەرجەم سامان و موڵکە و گواستراوە و نەگواستراوەکانی‌ نەجمەدین کەریم دەرچووە.

دادگاکە داوای کردووە گشتاندن بۆ بڕیارەکە بکرێت بۆ سەرجەم  دەزگاکانی‌ تری ناو شاری کەرکوک و دەستبگیرێت بە سەر موڵەکاندا.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە رۆژی‌ 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە نەجمەدین کەریم، شاری کەرکوکی بەجێهێشتووە و نەگەڕاوەتەوە بۆ ئەو شارە و ئێستا له‌ هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌.

هــ. ر


AM:08:34:07/06/2018






ئه‌م بابه‌ته 2816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو