چەند رێنماییەک بۆ ئەوانەی تەبرید كار پێدەكەن


وێستگه‌ نیوز ـ
كاتێك ئۆتۆمبێلەكانتان كار پێدەكەن، راستەوخۆ تەبرید هەڵمەكەن، زۆرێك لە ئێمە لەكاتی هاتوچۆكردن بە ئۆتۆمبێل لەوانەیە بیری بچێت تەبریدەكەی بكوژێنێتەوە، بۆیە لە جاری داهاتوو كە دەیەوێت ئۆتۆمبێل كار پێبكات راستەوخۆ بەبێ ئاگاداری شۆفێر تەبرید هەڵدەبێت و ئەمەش چەند زیانێكی هەیە لەوانەش:


1. ئەو گازانەی كە لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا هەن دەجوڵێن و باشترە جامەكان بكەنەوە تا ئەو گازانە و هەڵمی بەنزینەكەی كە كۆدەبێتەوە بە تایبەت لەكەشە گەرمەكاندا، بچێتە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە، چوونكە رێژەی بوونی هەڵمی بەنزین بەشێوەیەكی رێگە پێدراو و تەندروست 50 میلیگرامە لە یەك پێ چوارگۆشەدا، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلەی بە داخراوی بەجێدەهێڵرێت پێكهاتەی بەنزینی بەهەوابووی دەگاتە 400-800 میلیگرام لە یەك پێ چوارگۆشەدا، ئەمەش دەگاتە هه‌شت هێندەی رێژەی رێگەپێدراو.

هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلەی لە بەردەمی خۆر رادەگیرێت لە پلەی گەرمی سەروو 15 پلەی سەدی، ڕێژەی دەرهاویشتەی بەنزینی دەگاتە 2000-4000 میلیگرامە لە یەك پێ چوارگۆشەدا، ئەمەش دەكاتە 40 هێندەی رێژەی رێگەپێدراو و زیانی گەورەی تەندروستیی لێدەكەوێتەوە، بە تایبەت ئەگەر چەند جارێك دووبارە ببێتەوە.

2. بێگومان سەرچاوەی سەرەكی ووزەی كۆمپرێسرەكەت پاتریەكەیە و پولیی كۆمپرێسەری تەبریدەكە بەستراوەتەوە بە سیستمی كرانك شەفتی ئۆتۆمبێلەكە، كاتێك سلف دەگێرێت پەستانی زیاتر دەخاتە سەر باترییەكە و تەمەنی لە ئاستی ستانداردی خۆی كەمتر دەكاتەوە، هەرچەندە ئێستا هەندێك ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرز ئەم كێشەیە چارەسەر كراوە و پولیی كۆمپرێسەر تا نزیكی 30 چركە لەگەڵ شەفتی مەكینە پێكەوە گرێ نادرێت.

3. لە ئۆتۆمبێلە مۆدێل كۆنەكان یان ئەو ئۆتۆمبێلانەی ماندوو بوون، كارپێكردنی تەبرید لە كاتێكدا كە مەكینە نەگەشتۆتە ئاستی گەرمیی پێویست، وا دەكات بەنزینی زیاتر سەرف بكات.

هــ. ر


PM:11:49:03/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 14696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو