شاره‌وانی سلێمانی: ئه‌مڕۆ تیمەکانمان چاڵه‌كه‌ی نزیك پردی زه‌رگه‌ته چاک دەکەنەوە
بەردەم پردی زەرگەتە
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
شاره‌وانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، دوێنێ له‌و چاڵه‌ی نزیك پردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی ئاگادار كراونه‌ته‌وه و تیمه‌كانیان دەنێرن تا چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
دوێنێ چه‌ند هاوڵاتییه‌ك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌ی چاڵێكیان له شه‌قامی نزیك پردی یه‌كتربڕی گه‌ڕه‌كه‌كانی (زه‌رگه‌ته- كانی كورده)ی شاری سلێمانی بڵاوكرده‌وه كه رۆچووه بۆ نێو زه‌وییه‌كه و مه‌ترسی بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان دروستكردووه.
رائید كاروان حه‌مه‌سدیق، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌و چاڵه مه‌ترسی بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان دروستكردووه و ئه‌وانیش ته‌نها چاره‌سه‌ر له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌یه رێگه‌ی دیكه بدۆزنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رده‌شت ره‌فیق، به‌رپرسی راگه‌یاندنی شاره‌وانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌و شه‌قامه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر دروستكراوه، به‌ڵام دوێنێ له مه‌ترسی دروستبوونی ئه‌و چاڵه ئاگاداركراونه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆش تیمه‌كانیان ده‌نێرن بۆ چاره‌سه‌ركردنی.
هــ. ر
AM:11:16:29/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 2864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت