نوێترین زانیاری له‌سه‌ر ئازادكردنی فەرهاد پیرباڵ

‌دکتۆر فەرهاد پیرباڵ

وێستگه‌ نیوز ـ
پاش بڵاوبوونەوەی‌ دەنگۆی‌ ئازادبوونی‌ پۆلیسی‌ هەولێر ئاشکرایکرد تاوەکو ئێستا فەرهاد پیرباڵ لە زینداندایەو پێدەچێت لە چەند رۆژی‌ داهاتوودا ئازاد بکرێت.


عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ هەولێر رایگەیاند: تا ئێستا فەرهاد پیرباڵ لە زینداندایەو ئازاد نەکراوە.

راشیگەیاند، چەند ماددەیەکی‌ یاسایی ماوە دادگایی بکرێت لەسەری‌.

بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ هەولێر بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکراشیکرد، "پێشبینی‌ دەکەم لە چەند رۆژی‌ داهاتوودا دکتۆر فەرهاد پیرباڵ ئازادبکرێت.

پێشتر فەرهاد پیرباڵ لە ڕێگەی‌ نامەیەکەوە نیگەرانی‌ خۆی‌ لە بارودۆخی‌ ژیانی‌ لە زیندان دەربڕیبوو، هەر ئەوکاتیش پۆلیس رایگەیاند کە فەرهاد پیرباڵ بارودۆخی‌ تەندروستی‌ جێگیرە و لە ژێر چارەسەری‌ دەرونیدایە.

فەرهاد پیرباڵ بەتۆمەتی‌ سوکایەتیکردن بە ئەندامێکی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان لەسەر سکاڵای‌ ئەو ئەندام پەرلەمانە ماوەی‌ چەند مانگێکە لە زینداندایە بەپێی‌ ماددەی‌ 226 لە یاسایی سزادانی‌ عیراقی‌.

هــ. ر


PM:08:43:27/05/2018


ئه‌م بابه‌ته 4191 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو